بابهت: چۆن دەبيتە كەسێكی داهێنەر
بابەت: چۆن دەبيتە كەسێكی داهێنەر لە بيركردنەوەداچۆن دەبيتە كەسێكی داهێنەر لە بيركردنەوەدا
( ئەفراندن )
دەستپێكردنی شتێكە يان هەڵێنجانی ، بۆ نمونە كاتێك دەڵێن فڵانە كەس ئەوەی داهێنا ، جا ئەم بە كردار
يان گفتار بێت ، وا دەستی بە شتێك كرد پێشتر نمونەی نەبووە ، واتە داهێنەر ئەو كەسەيە توانای گۆڕينی
شتەكانی هەيە ٠
سەرەتای داهێنان يان ئەوەتا پێكهێنانە يان بوونێكی نوێيە يان ڕوودان و بونی زەمانەيە ٠يان هەردوكيان كە
ئەمەيان لەسەر خوڵقاندن وەستاوە لەبەر ئەوەی زۆربەی بيرمەندان لەسەر ئەوە رێكەوتوون كە ئەفراندن
بريتيە لە داهێنانی شتێك كە دەبێت نوێ بێ لە داڕشتندا ، جا ئەگەر توخمەكانی پێشتر هەبوبێت وەك
ئەفراندنی كارێكی زانستی يان هونەری يان ئەدەبی ٠
ئەفراندن لە دەرووننزانی دا : مانای داهێنانی چارەسەریی نوێيە لە كۆمەڵگا بۆ گرفتێكی دياريكراو قبوڵی
بكات چەندەها پيناسە هەن لەوانە دكتۆر ( عەلی ئەلحەمادی ) وای پێناسە دەكات كە ئەفراندن :
بريتيە لە تێكەڵێك لە ئەندێشەی زانستی نەرم بۆ پەرەپێدانی فكرەيەكی كۆن يان دۆزينەوەی فكرەيەكی
نوێ ، جا ئەو فكرەيە چەنديش بچوك بێت ، كە بەرهەمێكی جياكارانەی ناباو دەتوانين بەكاری بهێنين
يان جێ بە جێ بكەين ٠
كەواتە ئەفراندن بەرهەمهێنانی فكرەی نوێيە كە لە دەرەوەی شياوەوەيە ، بە مەرجێك دەبێت ئەو
بيركردنەوەيە بەسود بێت كە هەندێك جار ئەفراندن لە بوارێكدا كاولكاری و نەهامەتی بەدوای خۆيدا
دەهێنێت و دەبيێتە هۆی نانەوەی پشێوی وەك لە بواری بەرهەم هێنانی چەكی كۆكوژی يان داهێنانی
چەكی سەربازی نوێ يان دۆزينەوەی چەكی بايڵۆژی و چەندەها بواری داهێنان كە جگە لە زيان هيچی تر
بۆ مرۆڤايەتی بەرهەم ناهێنێت ٠
ئەگەر بڵێين كەسێك شێوازێكی نوێی دۆزيوەتەوە بۆ بڕی تێچون يان پتەوكردنی بەرهەم ، يان كەسێك
هەندێك چارەسەری داهێنا بۆ هەندێك گرفت كە بەرەو ڕووی دەبێتەوە دەتوانين بڵێين ئەمە ئەفراندنە ٠
ئەفرێنەر كێ يە ؟
هەندێك لە خەڵكی بڕوايان وايە مرۆڤی ئەفرێنەر خۆی بە ئەفرێنەری لە دايك بووە ، بەڵام ئەوەيان
تێگەيشتنێكی تەواو نييە ، هەموو كەسێك توانای داهێنانی هەيە ئەگەر خۆی بيەوێت واتە ئەفراندن
بە گروپێكەوە جگە لەوانی تر پەيوەست نييە ، هەموان دەتوانن ئەفرێنەر بن ئەگەر بيانەوێت ٠
سيماكانی كەسی ئەفرێنەر
ئەفراندن هەڵسوكەوتی مرۆيی لە رادەبەدەرە و لە ناخی مرۆڤدا خۆی شاردۆتەوە ، لە حالەتی هاندانی
درك پێكراودا بە ئاگاداريەوە هەستەكان دەوروژێنێت ، ئەويش بە هۆی چەندەها هۆكاری نوێ وە ، تاكو
تاكە كەسی جياوازمان دەستكەوێت ، كە هێزی ئامادەيی هەميشەيی و زيندوويەتی ئەقلی ناوەوەيان
هەيە ، دەتوانن باشترين چارەسەر و گونجاوترينيان دەست بكەوێت ، ئەويش لە كۆی ئەو هەموو
هەڵبژاردنەی لەبەر دەستياندا هەيە يان هەڵنجانی كۆمەلێك تێڕوانين و داهێنانی پێش وەخت بۆ
پرسيارەكان ، وا باس كراوە كە وەڵام دانەوەيان مەحالە ٠
لەبەر ئەوە ئەفراندن بەهرەيەكی شاراوەيە لە ناخی هەموو مرۆڤێكدا وەسف دەكرێت وەك هەموو بەهرە
شاراوەكانی تر ، پێويستی بە وروژاندن و پاك كردنەوە و مومارەسەی جۆری بەردەوام هەيە ، تاكو ببێتە
دەستكەوتێكی ئێستايی و ببێتە بەرهەمێكی نوێ ٠
ئەگە رچی هەندێك كەس هەن توانا و قابليەتی ئەفرێنەرانەيان لە بواری هەڵوێستی لەناكاو و يان لە
دۆخی شڵۆقدا دەردەكەوێت ، ئەمانە دەبێت زياتر خۆيان ئاراستە بكەن و ئاگايان لە تواناكانيان بێت ، هەروەها
شێوازی هەڵسوكەوتيان بگۆڕن تاكو لەگەڵ ئەو سيفەتەدا گونجاو بيت كە هەلييان گرتووە ٠
١- هەستياری :
مانای هۆشدارييە بە گرفتەكان و هەڵوێستێكی دياريكراو بە هەموو ڕەهەند و هۆكارەكانی كاريگەری
تێدەكات ، هەروەها بەوپەڕی سنگ فراوانييەوە گفتوگۆی دەربارە بكرێت و بە شێوەيەكی ئيجابی
مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت ، تاكو نەبێتە قەيرانی قورس و ئەفرێنەر تووشی داڕمان و هەستی شكست
بكات و لە زۆرجاردا بزانێت كەم و كوڕتی هەيە ، بە پێچەوانەی زۆربەی خەڵكەوە ، ئەمان هەست بە تێك
شكان بكەن و بە خۆياندا بچنەوە ٠
٢- توانای كرانەوه :
بريتيە لەو توانايەی ژمارەيەكی زۆر بيركردنەوە و وێناكردنی ئەفرێنەرانە بهێنێت ، ئەويش لە ماوەيەكی
زەمەنی كورتدا ، كرانەوە زۆر بوار دەگرێتەوە لەوانە :
* زمان پرژان :
واتە خێرايی لەبەرهەم هێنانی وشە يان يەكەی گوزارە ، ئەويش بە پێی كۆمەڵێك مەرجی دياريكراو لە
بوونياد و پێكهاتەيدا ٠
* بير فراوانی
واتە خێرايی بەرهەم هێنانی ژمارەيەكی زۆر بيركردنەوە و وێنەی فكری ، لەيەك هەڵوێستدا ٠
* فراوانی گوزارەكردن :
واتەتوانای گوزارشت كردن لە بيركردنەوەكان و ئاسان داڕشتنی بە وشە يان وێنەی گوزاری دەربارەی
ئەو فكرانە ، بە شێوەيەك بە ئەوانی ترەوە بەسترا بێت و بۆی گونجاو بێت ٠
٣- نەرم و نيانی :
بريتيە لە توانای ئەقل بۆ خۆ گەنجان لەگەڵ گۆردراو و هەڵوێستە نوێيەكانی دێتە پێشێ ، هەروەها
گواستنەوە لە گۆشەی مردووەوە بۆ گۆشەی ئازاد كە بچێتە ناو كردەی بەرەنگارييەوە ٠
٤- ڕەسەنايەتی :
مانای پێشكەش كردنی بەرهەمی داهێنراو لەگەڵ ئامانجەكەدا گونجاو بێت ، يان لەگەڵ ئەو ئەركەی
كاری بۆ دەكات ٠
٥- بەرچاو ڕونی :
واتە دەبێت خاوەنی تێڕوانينێكی تيژ بێت و هەموو بەرجەستە تەقليديەكان ببڕێت ، دەرەنجامەكانی
پێِتر بخوێنەوە و ئەڵتەرناتيفی پێويست بۆ هەموو گريمانە چاوەڕوانكراوەكان بدەيت ٠
سەرچاوە / شەقڵاوە پۆست
