بابهت: قەڵەوی توانا زەینییەكان لاواز دەكات
قەڵەوی توانا زەینییەكان لاواز دەكات
توێژینەوەیەكی تازە گەیشتووە بەو ئاكامەی كە لاواز بوون و كەم بوونەوەی توانا زەینییەكان و زیادبوونی كێش پەیوەندییان بەیەكەوە هەیە.
دیانا كرۆین لە زانكۆی (نۆرسۆیسترن) لە شیكاغۆ لەگەڵ هاوڕێكانی لە توێژینەوەیەكەدا جەخت دەكەنەوە لەوەی لەگەڵ هەر زیادبوونێك لە لاشەدا بە پلەیەك لەسەر پێوانەی قەڵەوی ئەوا توانا فیكریەكان و زاكیرەو توانستە زەینییەكان بەرەو دوا دێن.
كرۆین دەڵێت: قەڵەوی فاكتەرێكی زۆر مەترسیداری سەربەخۆیە بۆ لاواز بوون و كەمبوونەوەی تواناكانی دەرك پێكردن.
تیمەكەی كرۆین لەو توێژینەوەیانەدا كەخولێكی كۆمەڵەی ئەمریكی بۆ پیران ئەنجامیاندابوو تەئكید دەكەنەوە لەوەی ( لە نێوان 8745 ئافرەتدا كە لە تەمەنی نەمانی حەیزدان و تاقیكردنەوەكانیان لەسەر ئەنجامدراوە دەركەوتووە كە لەگەڵ زیاد بوونی خاڵێك لە ئاستی قەڵەوی لاشە خاڵێك لە توانا زەینی یەكان دادەبەزێت.
كرۆین باس لەوە دەكات كە: ئەو خاڵانەی ئافرەتەكان تۆماریان كردووە هێشتا لە ئاستی سروشتیدایەو زیادبوونی كێشی لاشەش كاریگەری زیانبەخشی هەیە و هیچ گومانیش لەوەدا نیە.
وتیشی: ئەگەر هاتوو فشاری خوێن سروشتی بوو، هەروەها هیچ تووش بوونێكیشی بە نەخۆشی شەكرە لە ئارادا نەبوو، ئەوا مەسەلەی قەڵەوی وەك فاكتەرێكی مەترسی سەربەخۆ بۆ سەلامەتی توانا عەقڵییەكان بەهەند وەردەگیرێت.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]