بابهت: 900 گرام = بە 1 کیلۆ
جووتیارێك لە دێكەی خۆیەوە دەڕوات بۆ شار ولەوێ پێویستی بەرگ و خۆراكی مالَەوەی دەكڕێ، و ئەو رۆن و كەرەوماستانەیش كە دروستی دەكەن تا لەوێ بیفرۆشێت. ئەو چەوری و كەرەیەی دەیبرد بۆ فرۆشتن، لەسەر شێوەی چوارگۆشەی یەك كیلۆیی دروستیان كردبوو، جوتیارەكە ئەم كەرەو چەورییانەی بە وردەفرۆشێك دەفرۆشت، و لەبەرامبەرەوە جوتیارەكە شەكر و چا و سابوونی لەبەقالَەكە دەكڕی..
بەقالَەكە كەرەی جووتیارەكەی دەخستە ناو بەفرەچالَەكەیەوە، رۆژێ هات بە خەیالَیا كەرەو چەورییەكان بكێشێ، كاتێ كێشای دیتی ئەمانە لەبیاتی ئەوەی یەك كیلۆ بن {900}گرامن، یەكێكی تریشی كێشا دیتی هەر بەو شێوەیە..
لەهەفتەی داهاتوودا جووتیارەكە وەك باوی خۆی كەرە و چەوری بۆشار هێنا و بۆ بەقالَەكەی برد.. بەقالەكە قیڕاندی بەسەریا و گوتی: نامەوێ جارێكی تر مامەلَە لەتەك تۆدا بكەم، چونكە تۆ پیاوێكی غەش بازی!! هەرپارچە كەرەیەك تۆ بەكیلۆیەك بەمنت فرۆشتووە كێشاومەتەوە نۆ سەد گرام بوون!! لەگەلَ ئەوەدا پارەی كیلۆیەكی تەواوت لەمن وەرگرتووە!! جوتیارەكە سەری بادا و گوتی: گومانی خراپمان پێ مەبە.. ئێمە پیاوێكی هەژارین.. كێشی یەك كیلۆییمان لا نییە، كاتێ كێشاومە ئەو یەك كیلۆشەكرەی لە تۆم كڕیوە كردومەتە تایەكی شایەنەكەو كەرەكەیشم كردۆتە ئەو تاكەكەی تریەوە. !!
ئێستا ئەم پرسیارە خۆی قیت دەكاتەوە: كێ غەش باز بوو؟!
بابەشوێن كەموكوڕی خەلَكیدا نەگەڕێین تابەشوێن كەموكووڕیماندا نەگەڕێن!! بەو عەیبەی خەلَكی پێ عەیبدار دەكەین عەیبدار دەكرێین، بەوترازووەی دەیكێشین بۆمان دەكێشنەوە!!
سایتی م.حسن پێنجوێنی
اللهم انى ظلمت نفسى ظلما كثيرا ,ولا يغفر الزنوب الا انت ,فاغفرلى مغفره من عندك وارحمنى ,انك انت الغفور الرحيم)
خوايه من ستةمم له نةفسى خوم كردووه ستةميكى زورو كةس له كوناهو تاوان خوش نابيت جكه له زاتى تو,ساخوايه ليم خوش ببه بةليخوشبونى خوت و رةحمم بى بكه ,بةراستى خوت ليبورده و بةخشندةيت

