1

بابه‌ت: بەخشینی گورچیلە نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی بەخشەر

بەخشینی گورچیلە نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی بەخشەر
سەلمێندراوە کە بەخشینی گورچیلەیەک بۆ کەسێک کە پێویستیەتی نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی کەسی بەخشەرەکە.
ئەمە دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکەی گۆڤارێکی پزیشکی ئەمریکیە.
لێکۆڵینەوەکە بەئەنجام گەیەندراوە لەسەر زیاتر لە 80 هەزار گورچیلە بەخشدا لە نێوان ساڵانی 1994 بۆ 2009.
لێکۆڵەرەوەکان هەستان بە بەراوردی ڕێژەی مردن لە کەسانی گورچیلە بەخشدا "یەک گورچیلە" لەگەڵ کەسانی ئاسایی "دوو گورچیلە" بۆ دیاری کردنی ئەگەری مەترسی مردنی پێش وەختە لە کەسانی گورچیلە بەخشدا. ئەوەی تێبینیکرا لە لێکۆڵینەوەکە، مەترسی مردن لە کەسانی گورچیلە بەخشدا لە ساڵی یەکەمی دوای بەخشینی گورچیلە کەمێک زیاتر بووە لە کەسانی ئاسایی، بەڵام دوای تێپەڕبوونی ساڵێک لەسەر بەخشینی گورچیلە ئەو جیاوازیە نامێنێت.
بەگوێرەی ئامارێکی ئەمریکی، لە ئەمریکا ساڵانە 6000 کەس گورچیلە دەبەخشن بۆ کەسانی تر کە پێویستیانە.

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

2

وه‌ڵام: بەخشینی گورچیلە نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی بەخشەر

زانیارییەکی بەسوود بوو.. ئافەرم بۆ ئەو کەسەنای کە گورچیلە دەبەخشن big_smile

3 (دەستکاری کراوە: Rooz.A 2010-08-16 9:13:58 PM)

وه‌ڵام: بەخشینی گورچیلە نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی بەخشەر

[size=16]سپاس کاکە خەیال. .. وەلا سەد جار ئافەرم بۆئەوەی گورچیلە ئەبەخشێت
ئافەرم بۆتۆش کە  خەڵک هانەیەیت [/size]:D

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

4

وه‌ڵام: بەخشینی گورچیلە نابێتە هۆی کەمکردنەوەی تەمەنی بەخشەر

هههههههههههه big_smile