بابهت: ئەوشتانەی مرۆڤ لەتەمەنە جیاجیاکاندا دەهێنێتە پێکەنین .
1- كاتێك تەمەنی یەك ساڵە، بەهەموو شتێك پێدەكەنێت.
2- لە تەمەنی چوار ساڵیدا بەكەسە گەورەكان پێدەكەنێت، كاتێك دەكەوێت یان توڕە دەبێت.
3- لە تەمەنی 8 بۆ 14 ساڵیدا بەمامۆستاكەی یان هاوڕێكانی پێدەكەنێ، كاتێك هەست دەكات لەوان جیاوازە، یان خۆی وشەیەكی بۆ ناوترێ پێدەكەنێ.
4- لە تەمەنی 14 بۆ 16 ساڵیدا، بەرێنماییەكانی دایكی پێدەكەنێت، كاتێك باسی منداڵ بوون، یان ژیانی هاوسەری بۆ دەكات.
5- لە تەمەنی 17 بۆ 21 ساڵیدا بەو كەسانە پێدەكەنێ كە جوانی خۆیان ناپارێزن، یان جلی جوان لەبەرناكەن.
6- لە تەمەنی 21 بۆ 25 ساڵیدا كاتێك دەكەوێتە داوی خۆشەویستییەوە پێدەكەنێت.
7- لە تەمەنی 25 بۆ 27 ساڵیدا بەو روداو و قسانە پێدەكەنێت، كە هاوسەرەكەی یان دەزگیرانەكەی بۆی دەگێڕێتەوە.
8- لە تەمەنی 30 ساڵی بەسەرەوە، توانجی منداڵەكانی دەیخاتە پێكەنین.
9- لە تەمەنی 40 ساڵی بۆ سەرەوە بەو كەسانە پێدەكەنێت، كە بەشوێن مۆدێلاتی تازەو شتی لەو بابەتەدا دەگەڕێن.
10- لە تەمەنی 50 ساڵی بۆ سەرەوە، بەپێكهێنانی ژیانی هاوسەری كوڕەكەی پێدەكەنێت.
11- لە تەمەنی 60 ساڵی بۆ سەرەوە، بەهەموو ئەو شتانە پێدەكەنێت، كە كوڕەزاو كچەزاكانی پێی پێدەكەنن.

https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

