1 (دەستکاری کراوە: layla 2010-04-13 12:41:14 AM)

بابه‌ت: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

http://img59.imageshack.us/img59/9171/nashmil.jpg


[size=16]"من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە، برادەرەكانی من لە زانكۆ دەخوێنن و منیش لێرەو بە كچێكی 4 ساڵانەوە ئاوارەم"



كوردلاو.   
  لەگەڵ كچە چوار ساڵانەكەی لە ئۆگۆستی 2008 دێنە توركیا و داوای پەنابەری دەكەن، بەڵام دوای چوار مانگ چاوەروانی داواكارییەكەیان لەلایەن نەتەوەیەكگرتووەكانەوە رەت دەكرێتەوە. نەشمیل شبلی22 ساڵ، كچە كوردێكی رۆژهەڵاتی كوردستانەو وەك خۆی دەگێرێتەوە هەر لەمنداڵییەوە لە ژیانێكی ئاساییی مرۆڤانە بێبەش بووە."تەمەنم 15 ساڵ بووم كاتێك باوكم بەشوویدام بۆ كابرایەك كە خۆشمنەدەویست.

لەخوێندن و پەروەردەو هەموو ئەو شتانەی كە مرۆڤێكی ئاسایی بۆ ژیان پێویستییەتی بێبەش بووم. پیاوەكەم موعتاد بوو و لەگەڵ براكەم كاری سیاسی دەكرد. دواتر بەهۆی نالەباری رەوشی كۆمەڵایەتی و سیاسییەوە لەگەڵ بنەماڵەكەمدا بەناچاری روومان لە توركیا كرد".

نەشمیل دوای ئەوەی روو لە توركیا دەكات لەوێ لەشاری وان نیشتەجێ دەبن و بەهۆی كۆمەڵێك هۆكار و هەڵسووكەوتی ناشرین لەمێردەكەی بەناوە(ئومێد) جیادەبێتەوەو دواتر لەگەڵ كچە چوار ساڵانەكەی بەناوی (ژوان) بە تەنیا دەژین. نەشمیل دەڵێت:"ئێستا لەروانگەی بنەماڵەی مێردەكەم و بنەماڵەی باوكیشمەوە من ژنێكی خراپم و هیچ رێگەیەكی گەڕانەوەم نییە. چونكە لەمێردەكەم جیابوومەتەوە. هەروەها لەژێر هەڕەشەی بنەماڵەی خۆم و مێردەكەمدا دەژیم".

نەشمیل بەدەم گریانەوە درێژە بەقسەكانی دەداو بەسەرهاتی خۆی دەگێرایەوە. ئەو، دوای ئەوەی لە مێردەكەی جیادەبێتەوە پاش ماوەیەك داوای ئەوەی لێدەكات كە كچەكەی بگەرێنێتەوە. لەو بارەیەوە گوتی " ئێستاش هەڕەشەی ئەوەم لێ دەكات كە كچەكەم دەدزێت و پێی قبووڵ ناكرێت كە ژوان، هی منیشەو مافی ئەوەم هەیە بەخێوی بكەم. چونكە ئێستا من بێوەژنم".

نەشمیل، وەك باسیدەكات هەموو بەڵگەكانی لێدان و ئازاردان و هەڕەشەی مێردەكەی لەلای خۆی ئەرشیف كردووەو لە دووتۆی داواكارییەكەی بۆ پەنابەریدا جێی كردووەتەوە، بەڵام دواتر، لەسەر دۆسیەكەی دەنوسرێت، كە هیچ كێشەیەكی نییەو دەتوانێت بگەڕێتەوە ئێران و خۆی بخاتە ژێر چاودێری سیستەمی ئاسایشی وڵاتەكەی"پێمدەڵێن، لە شار یان شارۆچكەیەكی دوور لەشارەكەی خۆتدا دەتوانیت بژیت. كێ گەرەنتی ژیانم دەكات؟ كێ دەڵێت كچەكەم لێوەرناگرنەوە؟ كێ دەڵێ نامكوژن؟ بۆچی لەدایكبوون بێبەشم دەكەن؟ نازانم كۆمیساریای باڵا بۆ وا لە من دەكات. من ژنێكی نەخوێندەوارم كە تا پۆلی پێنج رێگەیان داوە بخوێنم. منێكی نەخوێندەوار و بێبەش لەهەموو خۆشییەكانی ژیان، لەگەڵ كچێكی 4 ساڵ بگەڕێمەوە ئێران چی بكەم؟ چ كارێك بۆ من هەیە كە بیكەم؟". نەشمیل لەرێگەی وارڤینەوە داوا لەهەموو رێكخراوەكانی ژنان و رێكخراوە جیهانییەكانی مافەكانی مرۆڤ دەكات كە نەهێڵن مافی بخورێت."كەس گوێ لە من و ژوان ناگرێت. زۆر زۆر تەنیاین. دەچینە یوئێن كەس وەڵاممان ناداتەوە. دەڵێن دۆسیەكەت داخراوە لەئەنكەرەیە. دەمەوێ بچمە ئەنكەرە پۆلیس رێگەم پێنادات، داوای پارەم لێ دەكات. كەس گوێی لەدەنگمان نییە. نازانم دۆسیەكەم چی بەسەرهاتووە؟ من داوا لەهەموو مرۆڤێك و لایەنێكی پەیوەندیدار دەكەم كە رەوشی من و كچە وردیلەكەم لەبەرچاو بگرن". نەشمیل نایەوێت ئەو ئازارەی كە لە سەردەمی منداڵی و شووكردندا كێشاویەتی بۆ ژوان دووپات ببێتەوە."

مەیەڵن ئەو شتانەی كە من وەك كچێك لێیان بێبەش بووم ژوانیش لێیان بێبەش بێت. من 22 ساڵ تەمەنمە، برادەرەكانی من لە زانكۆ دەخوێنن و منیش لێرەو بە كچێكی 4 ساڵانەوە ئاوارەم. بۆ تێركردنی زكی كچەكەم و خۆم بەردەستی ماڵان دەكەم لە ئارایشتگاكاندا كار دەكەم. منیش مافی ژیانم هەیە، مرۆڤ یەكجار دەژیت. لەباری دەروونییەوە لەژێر گوشارداین. من داوا لەهەموو لایەنێك دەكەم كە هاواری من و كچەكەم ببیستن".

بەپێی راپۆرتە پزیشكییەكان رەوشی دەروونی نەشمیل و ژوان زۆر خراپەو پێویستیان بە چارەسەری خێرا هەیە. نەشمیل دەڵێ:"لەباری جەستەیی و رۆحییەوە، زۆر خراپین. كچەكەم تەمەنی 4 ساڵانە ، سەیری دۆستانی دەكات و چاوەڕوانیی لەدایكی هەیە. زۆر زەحمەتە بۆ دایكێك كە نەتوانێت داواكارییەكانی منداڵەكەی دابین بكات. منیش حەزدەكەم كچەكەم وەك منداڵانی دیكەی جیهان خۆش بژیت، نەك ئەوەی ئێرە ببێتە گۆڕستانی ئارەزووەكانی و شاهیدی سیسبوونی بم". لەبارەی رەت كردنەوەی دۆسیەكەی لەلایەن كۆمیساریای باڵای پەنابەرانەوە نەشمیل گوتی:"من ژنێكی تەنیام ئێستا دەتوانم بچم كتێبێك بێنم و باسی سیاسەت بۆ نەتەوەیەكگرتووەكان بكەم و بڵێم گوشاری سیاسیم لەسەرەو... هەموو كەس دەتوانێت ئەوە بكات، بەڵام من چیرۆكی راستەقینەی ژیانی خۆمم بۆ باس كردن. باسم لەمەترسییەكانی ژیانم كرد".

نەشمیل ، وەك باسیدەكات زۆربەی ئەو كەسانەی كەیسەكەی ئەویان بینیوە دڵنیایان كردۆتەوە لەوەی كە وەردەگیرێت ، بەڵام كاتێك گەراوەتەوە هەموو بۆچونەكان پێچەوانەبوون " كە وەڵامەكەم بینی هەستم كرد كە كۆتاییم پێهات، زۆر گریام، ئاگام لەخۆم نەبوو، بەدەنگێكی بەرز هاوارم دەكرد. بەرپرسی یوئێن هاتەدەرەوە، من پێی هەموو كۆمیسەرەكانم ماچ كرد پێی هەموو پارێزەرەكانم ماچ كرد، هەمویان بۆ من و كچەكەم و ئەو رەوشەی تێیكەوتبووم دەگریان، بەڵام من گریانەكەیانم نەویست، چونكە هیچ بەزەییەكیان بە من و ژواندا نەهاتەوە". ئەو ژنە وەك باسیدەكات تاكو ئێستا لە شاری وان، لەتوركیا ژیان بەسەردەیات و ناتوانێت بگەرێتەوە ئێران، ئێستا لەدووڕیانێك دایە وەك دووڕیانی جەهەننەم و بەهەشت. وەك خۆی گوتی ئەگەر ئێستا بگەڕێتەوە ئێران، لەباری یاساییەوە هاوسەری مێردەكەیەتی و ناچارە ئەگەر خۆیشی لەگەڵی نەژیت ئەوە كچەكەی رادەستی بكاتەوە. سەرەڕای ئەو شتانەش، بەپێی ئەو تۆمەتانەی كە مێردەكەی (ئومێد) بۆی دروست كردووە لە دادگای ئێران، گەڕانەوەی كارەساتی لێ دەكەوێتەوە. بەقسەی نەشمیل ئومێدی مێردی لەئێران سكاڵای لەسەر تۆمار كردووەو گوتوویەتی:"نەشمیل بێ ئیمانەو بڕوای بەهیچ شتێك نییە"، بۆیە گەڕانەوەی هاوكات دەبێت لەگەڵ بەردباران و لەسێدارەدانی. [/size]www.kurdlaw.org

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

2

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

dast xosh bzhyt

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

3

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

دةست خوش

4

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

بەڕاستی گوناحن بەڵام ئێمە چارەیەکمان لەلا نییە:(

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

5

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

زۆر سوباستان ئةكةم...

بەڕاستی گوناحن بەڵام ئێمە چارەیەکمان لەلا نییە

خۆ هيج نةبيت ئةتوانين دوعاى بۆ بكةين؟

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

6

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

خۆ هيج نةبيت ئةتوانين دوعاى بۆ بكةين؟

بەخوا هەر ئەوەمان لەدەست دێت

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

7

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

بەخوا هەر ئەوەمان لەدەست دێت

ئةوة لة هةمووى باشترة بة كةمى مةزانة

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

8

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

dast xosh

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

9

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

سوباس

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

10

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

[size=10][/size]dasttt xosh zor karegar bw xozga mafakane mrov bo nashmel xanw kchakae hazaran xalke maf xsrawe jehan bgarenawaw hamu kasek ba ya
ksane bzhe

11

وه‌ڵام: من كچێكم 22 ساڵ تەمەنمە،

جةست خۆش بة سوددة