1

بابه‌ت: گفتوگۆی بەندەیەک لەگەڵ پەروەردگاردا

www.kurdlaw.org

ئامادەکردنی: شەوبۆ ئاریایی :
[size=16]
وتم: بێ ئومێدم.
فەرمووی: لا تَقْنَطُوا مِن رَّحْمَةِ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾ الزمر
نائومێد مەبن لە ڕەحمەتی خوا، چونکە بەڕاستی ئەگەر ئێوە تەوبەی ڕاست و دروست بکەن، خوا لەهەموو گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکە بێگومان ئەو خوایە زۆر لێخۆشبوو لێبوردەیە و زۆر بە سۆزو میهرەبانیشە.
وتم: هیچ کەس نازانێت لە دڵ و دەروونی مندا چی ئەگوزەرێت.
فەرمووی: أَنَّ اللَّهَ يَحُولُ بَيْنَ الْمَرْءِ وَقَلْبِهِ وَأَنَّهُ إِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿٢٤﴾ الأنفال
بەڕاستی خوا (زۆر بەئاسانی) دەتوانێت دەسەڵاتی بکەوێتە نێوان ئادەمیزاد و (ئاواتەکانی) دڵیەوە (بەگۆڕینیان)، (بیرتان نەچێت) بەڕاستی هەر بۆ لای ئەویش کۆدەکرێنەوە.
وتم: لەغەیری تۆ کەس شك نابەم
فەرمووی: نَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿١٦﴾ ق
ئێمە لە شاڕەگی دڵی لێی نزیکترین.
وتم: وادیارە کە منت فەرامۆش کردووە
فەرمووی: فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ وَاشْكُرُواْ لِي وَلاَ تَكْفُرُونِ ﴿١٥٢﴾ البقرة
یادی من بکەن، منیش یادی ئێوە دەکەم، وە سوپاسگوزاری من بن و سوپاس ناپەرێزو ناشکور مەبن. وتم: تاکەی ئارام بگرم؟
فەرمووی: وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا ﴿٦٣﴾الأحزاب
جا تۆ چووزانی لەوانەیە ڕۆژی قیامەت زۆر نزیکیش بێت.
وتم: تۆ گەورەیت بۆت نزیکە، من بچوکم بۆم دوورە، تا ئەو کاتە چی بکەم؟
فەرمووی: وَاتَّبِعْ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَاصْبِرْ حَتَّىَ يَحْكُمَ اللّهُ وَهُوَ خَيْرُ الْحَاكِمِينَ ﴿١٠٩﴾یونس
تۆ هەر شوێنی ئەو بەرنامەیە بکەوە کە لەڕێگای پێغەمبەرەوە پێت دەگات، وە ئارامگرو خۆگربە، هەتا خوا خۆی داوەری دەکات، وە ئەو زاتە چاکترین و دادپەروەرترینی دادوەرانە.
وتم: زۆر لەسەرخۆی، تۆ پەروەردگاری و ئارامگری، من بەندەی تۆم و کەم ئارامم، زوو کارەکانم بۆ جێ بەجێ بکە.
فەرمووی: عَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَهُوَ خَيْرٌ لَّكُمْ وَعَسَى أَن تُحِبُّواْ شَيْئًا وَهُوَ شَرٌّ لَّكُمْ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿٢١٦﴾البقرة
لەوانەیە شتێکتان لا ناخۆش بێت کەچی خێر لەوەدا بێت، هەروەها لەوانەیە شتێکتان پێ خۆش بێت کەچی شەڕ لەوەدا بێت، بێگومان هەر خوا خۆی دەزانێت (خێر لەچی دایە)، ئێوە نایزانن.
وتم: من بەندەتم، بێ دەسەڵات و گەردن کەچم لە ئاستی تۆ، بۆ بەزەیی خۆت ناجوڵێنی بۆم؟
فەرمووی: إِنَّ اللّهَ بِالنَّاسِ لَرَۆُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿١٤٣﴾البقرة
بەڕاستی خوا بۆ خەڵکی بەسۆزو بە بەزەیی یە.
وتم: دڵ تەنگم
فەرمووی: بِفَضْلِ اللّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُواْ هُوَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿٥٨﴾یونس
بەفەزڵ و بەخشش و ڕەحمەتی خوایی دڵخۆش بکەن (کە گرنگترینیان دینداری و ئیمان و باوەڕە)، وە هەر ئەوە چاکترە بۆیان لە هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی خەریکن کۆی دەکەنەوەو کەڵەکەی دەکەن (چونکە سەربەرزی دنیاو پاداشتی نەبڕاوەی قیامەتی لەدوایە).
وتم: توکلت علی اللە
فەرمووی: إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَوَكِّلِينَ ﴿١٥٩﴾آل عمران
بەڕاستی خوا ئەوانەی خۆش دەوێت کە پشتی پێ دەبەستن.
وتم: خوایە زۆر سوپاست دەکەم
فەرمووی: وَمِنَ النَّاسِ مَن يَعْبُدُ اللَّهَ عَلَى حَرْفٍ فَإِنْ أَصَابَهُ خَيْرٌ اطْمَأَنَّ بِهِ وَإِنْ أَصَابَتْهُ فِتْنَةٌ انقَلَبَ عَلَى وَجْهِهِ خَسِرَ الدُّنْيَا وَالآخِرَةَ ذَلِكَ هُوَ الْخُسْرَانُ الْمُبِينُ ﴿١١﴾الحج
هەندێك لە خەڵکی هەیە تەنها لە یەك حاڵەتدا خواپەرستی دەکات (ئەویش ئەو حاڵەتەیە کە دنیا بەدڵی ئەو بێت)، ئەگەر تووشی خێرو خۆشی بوو دڵی پێی خۆشە، خۆ ئەگەر تووشی تاقیکردنەوەیەك هات، سواری سەری خۆی دەبێت و هەڵدەگەرێتەوە، ئا بەو حاڵەتەی دنیا و قیامەت لە دەست خۆی دەدات و زەرەرمەندی هەردوو لا‌یە و هەر ئەوەشە خەسارەتمەند و زەرەرمەندی ڕوون و ئاشکرا.
وتم: زۆر هەست بە تەنهایی دەکەم.
فەرمووی: ....فَإِنِّي قَرِيبٌ ﴿١٨٦﴾ البقرة
.... من نزیکم.
وتم: تۆ هەمیشە نزیکی، بەڵام من دوورم، خۆزگە دەبوو زیاتر لێت نزیك بکەومەوە.
فەرمووی: وَاذْكُر رَّبَّكَ فِي نَفْسِكَ تَضَرُّعًا وَخِيفَةً وَدُونَ الْجَهْرِ مِنَ الْقَوْلِ بِالْغُدُوِّ وَالآصَالِ وَلاَ تَكُن مِّنَ الْغَافِلِينَ ﴿٢٠٥﴾الأعراف
یادی پەروەردگارت لە دڵ و دەروونی خۆتدا بە لاڵانەوەو ترسەوە بکەو، بێ دەنگ بەرز کردنەوە ( لە نێوان چپە و ئاشکرادا)، لە بەیانیان و دەمە و ئێواراندا، لەبێئاگایان مەبە (ئەوانەی دڵیان غافڵە).
وتم: ئەوەش هێزو توانایەکی دەوێت.
فەرمووی: أَلا تُحِبُّونَ أَن يَغْفِرَ اللَّهُ لَكُمْ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿٢٢﴾النور
مەگەر حەز ناکەن خوا لێتان خۆش ببێت، خوایش هەمیشە لێخۆشبوو میهرەبانە.
وتم: بێگومان پێم خۆشە بم بەخشیت.
فەرمووی: وَاسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي رَحِيمٌ وَدُودٌ ﴿٩٠﴾ هود
هەر بۆیە داوای لێخۆشبوون لە پەروەردگارتان بکەن و واز بێنن لە تاوان و خراپەکاری و بگەڕێنەوە بۆلای خوا، بێگومان پەروەردگاری من زۆر بە بەزەیی و میهرەبانە، زۆر بەسۆزو دلۆڤانە.
وتم: بەو هەموو تاوانەوە، چی ئەتوانم بکەم؟
فەرمووی: أَلَمْ يَعْلَمُواْ أَنَّ اللَّهَ هُوَ يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَأْخُذُ الصَّدَقَاتِ وَأَنَّ اللَّهَ هُوَ التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ﴿١٠٤﴾التوبة
ئایا نەیانزانیووه کە بەڕاستی خوا خۆی تەوبە قبوڵ دەکات لە بەندەکانی و هەموو خێر و سەدەقەیەکیشیان لێ وەردەگرێت و بەڕاستی خوا خۆی تەوبە وەرگرو میهرەبانە.‌
وتم: لەڕووم نایەت چیتر تەوبە بکەم، چونکە پێشتریش تەوبەم کردووە، بەڵام گەڕاومەتەوە سەر تاوانە‌کان.
فەرمووی: ... اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿٢﴾ غَافِرِ الذَّنبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ... ﴿٣﴾غافر
...خوا بەڵادەست و شارەزاو زانایە﴿٢﴾ ئەو زاتە لێخۆشبووی گوناهە، وەرگری تەوبەو پەشیمانیە...﴿٣﴾
وتم: بەو هەموو تاوانە‌وە، بۆ کام لە تاوانە‌کانم تەوبە بکەم؟
فەرمووی: إِنَّ اللَّهَ يَغْفِرُ الذُّنُوبَ جَمِيعًا إِنَّهُ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿٥٣﴾الزمر
خوا لەهەموو گوناهو هەڵەکانتان خۆش دەبێت، چونکە بێگومان ئەو خوایە زۆر لێخۆشبوو لێبوردەیە و زۆر بە سۆزو میهرەبانیشە.
وتم: دووبارە بێمەوە دەرگات، لێم خۆش دەبیت؟
فەرمووی: وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللّهُ ﴿١٣٥﴾آل عمران
جا کێ هەیە لە تاوانەکان خۆش ببێت جگە لە خوا؟!
وتم: نازانم بۆ هەرکات گوێم لەم فەرمودەیەت دەبێت، شەرمەندە دەبم و گڕ دەگرم و دەتوێمەوه، تۆبە دەکەم خوایە گیان.
فەرمووی: إِنَّ اللّهَ يُحِبُّ التَّوَّابِينَ وَيُحِبُّ الْمُتَطَهِّرِينَ ﴿٢٢٢﴾ البقرة
بەڕاستی خوا تەوبەکارانی خۆش دەوێت، وە پاکانیشی خۆش دەوێت.
لەناکاو وتم: الهی و ربی من لی غیرک
خوایە من کێم هەیە لەتۆ زیاتر.
فەرمووی: أَلَيْسَ اللَّهُ بِكَافٍ عَبْدَهُ ...﴿٣٦﴾الزمر
مەگەر خوا بەس نیە کە پشتیوان بێت بۆ بەندەی خۆی...
وتم: لەبەرانبەری ئەو هەموو میهرەبانیەت دا چی ئەتوانم بکەم؟
فەرمووی: يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اذْكُرُوا اللَّهَ ذِكْرًا كَثِيرًا ﴿٤١﴾ وَسَبِّحُوهُ بُكْرَةً وَأَصِيلا ﴿٤٢﴾ هُوَ الَّذِي يُصَلِّي عَلَيْكُمْ وَمَلائِكَتُهُ لِيُخْرِجَكُم مِّنَ الظُّلُمَاتِ إِلَى النُّورِ وَكَانَ بِالْمُۆْمِنِينَ رَحِيمًا ﴿٤٣﴾الأحزاب
ئەی ئەو کەسانەی ئیمان و باوەڕتان هێناوە زۆر زۆر یادی خوا بکەن (هەمیشە ناوی پیرۆزی ئەوتان لەیاد بێ لە دڵ و دەروونتانا جۆش بخواو بێتە سەر زارتان) ﴿٤١﴾ وە (تەسبیحات) و ستایشی بکەن لە بەیانیان و دەمەو ئێواراندا﴿٤٢﴾ هەر ئەو زاتە خۆی (صلوات) و ڕەحمەتی خۆیتان هەمیشەو بەردەوام بەسەردا دەبارێنێت، هەروەها فریشتەکانیشی (داوای لێخۆشبونتان بۆ دەکەن) بۆ ئەوەی لە تاریکستانەکان دەرتان بکات و ڕزگارتان بکات وە بتانخاتە ناو نوورو ڕووناکی (دینداریەوە لە دنیادا، وە بەهەشتی بەرینی لە قیامەتدا، جا ئەو پەروەردگارە) هەمیشەو بەردەوام بۆ ئیمانداران بەڕەحم و میهرەبان و دلۆڤانە﴿٤٣﴾ ‌ [/size]

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

2

وه‌ڵام: گفتوگۆی بەندەیەک لەگەڵ پەروەردگاردا

dast xosh (xwda) btpareze

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

3

وه‌ڵام: گفتوگۆی بەندەیەک لەگەڵ پەروەردگاردا

زۆر سوباس ....اجمعين

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

4

وه‌ڵام: گفتوگۆی بەندەیەک لەگەڵ پەروەردگاردا

دادە لەیلا پێم وابێت دوو جار هەمان بابەتت داناوە http://www.xeyal.net/forum/viewtopic.php?id=4236
ئەگەر ئەتەوێت یەکێکیان بسڕیتەوە دەستەی بەڕێوەبەران ئاگادار بکە... سەرکەوتووبیت

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

5

وه‌ڵام: گفتوگۆی بەندەیەک لەگەڵ پەروەردگاردا

دةست خۆش ك هيمن ...راستةكةى واية ....انشا اللة يةكيكيان ئةسرمةوة
داواى لى بوردن لة سةرجةم هاورييان ئةكةم بۆ دوبارة بونةوةى بابةتةكة

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى