1

بابه‌ت: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

http://img21.imageshack.us/img21/3492/alqa24110.jpg

www.islamicgroup.net

[size=16]ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....! 

وەرگێڕانی: سایە فارس

سڵاوی خوای گەورە بۆ خوێنەرانی بەڕێز
سوپاس و ستایشی خوای گەورە و درودو سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی و هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێنکەوتوانی تا ڕۆژی دوایی...
بابەتی ئەمجارە لەسەر هۆکاری حەرام بوونی ژن هێنان یان شوو کردن لە نێوان (خوشک و برای شیریی دا) کە ئەمەش یەکێکی ترە لەو  موعجیزانەی پاش دۆزینەوەی لەلایەن زانستی نوێ وە دۆزراوەتەوە...
پێغەمبەر (‌‌‌‌د.خ) دەفەرموێت : (يحرم من الرَّضاع ما يحرم من النسب). متفق علیە. مەبەست لەم فەرمودەیە ئەوەیە هەرشتێک بۆ مناڵی نەسەب حەرام بێت ئەوا بۆ مناڵێک کە شیری ئەو مناڵانەی خواردبێێت بۆ ئەویش حەرام دەبێت یان بە مانایەکی تر ئەگەر مناڵێک شیری ئافرەتێک کە دایکی خۆی نەبێت بخوات ئەوا دەبێتە دایکی و مناڵەکانیشی دەبنە خوشک و برای .
ئەوەی دەمانەوێت جەختی لەسەر بکەینەوە ئەوەیە هۆکار یان ئیعجازی حەرام بوونی زەواج لە نێوان ئەو مناڵانەی کە شیری یەکتریان خواردوە ،
ئایا راستی زانستی هەیە کە پاڵپشتی ئەم فەرمودەیە بێت؟
کاتێک زانایان هەستان بە شیکردنەوەی شیری دایک تێبینی بوونی چەند مادەیەکیان کرد کە لە شیری ئاساییدا بوونی نیە ، هەروەها ئەو شیرە لە ئافرەتێکەوە بۆ یەکێکی تر جیاوازە،کاتێک منداڵێک چەند جارێک لەو شیرە دەخوات ئەوا چەندین دژە تەن لەو منداڵەدا پێکدێن ئەمە پاش چەندین جار شیر خواردن.
واتە مناڵەکە چەند سیفەتێکی بۆ ماوەیی لەو ئافرەتە وەر دەگرێت کە لەو سیفەتانە دەچێت کە لە منداڵە راستیەکانی ئەو ئافرەتەدا هەیە هەر بۆیە دەبێتە برا یان خوشکی مناڵەکانی..!!
هەربۆیە زەواج لە نێوانیان حەرام دەبێت چونکە هەمان سیفەتی بۆماوەییان دەبێت ئەوەش دەبێتە هۆی نەخۆشی بۆ ماوەیی ترسناک.
پێغەمبەری خوا دروودی خوای لەسەر بێت چواردە سەدە پێش ئێستە پێێ راگەیاندووین و زانستی نوێش دەیسەلمێنێت.
ئەمەش دەلیلە بۆ ڕاست و دروستی وتە پیرۆزەکانی سەروەرمان .
پاک و بێگەردی بۆ خوای گەورە کە چۆن پێغەمبەری لەو ڕاستیە زانستیە ئاگادار کردوەتەوە ، هیوادارم ئەم ڕاستیانە ببنە هۆکاری زیاتر بوونی باوەڕ بە پێغەمبەر سەڵات و سەلامی خوای لێبێت، وە ببێتە بەڵگەیەک بەدەست هەموو ئیماندارێکەوە لەبەردەم ئەوانەی گومانیان لە ڕاستێتی دوا پەیامی پێغەمەرایەتی هەیە.
لە کۆتایدا دەڵێم : تاریکی شەو ناتوانێت ڕوناکی مۆمێک بشارێتەوە،هەرچەندە  ڕێگری و بەربەستەکانی گەشەی ئەم ئاینە پیرۆزە زیاتر بن هێشتا ناتوانن ئەو ئیمان و هەست و سۆزی دڵسۆزانەی ناو دڵی باوەڕدارێک بکوژێننەوە....
بە هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک..
و اخر دعوانا ان الحمدللع رب العالمین
[/size]

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

2

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

Dast xosh xwda btpareze

تۆ دڵی منی،،،، بیرو هەستی منی ,,,,,
تۆ گیانی منی،، تۆ سەروەری منی ،،،،
      ****لە نێو دڵی منی****
http://webchinupload.com/files/w4kurd8a566fd4ec.jpeg

3

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

جزاك الله و  أدخلك الجنة انشاء الله.

4

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

دةست خوش

5

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

دەستەکانت خۆش.. بەڵام دوو  پرسیارم هەیە ئەویش ئەوەیە:
١/  ئایا ئەگەر کەسێک شیری دایکی کەسێکی تر بخوات هەموو ئەندامانی خێزانەکە ئەبن بە خوشک و برا؟ یان تەنها ئەو منداڵەی کە هاوتەمەنیەتی و لەیەک تەمەن شیرەکەیان خواردووە؟
٢/ ئایا ئەگەر دوو کەس شیریان بەیەکەوە خواردبێت و چووبنە ژیانی هاوسەرییەوە بەبێ ئەوەی بزانن، بەڵام دواتر ئەو شتەیان بۆ ئاشکرا بووبێت لەلایەن کەسانی دەورووبەر، لێرەدا ڕێگا چارە چییە؟
سوپاس بۆ هاوکاریتان

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

6

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

جزاك الله و  أدخلك الجنة انشاء الله.

امين ...اجمعين

١/  ئایا ئەگەر کەسێک شیری دایکی کەسێکی تر بخوات هەموو ئەندامانی خێزانەکە ئەبن بە خوشک و برا؟ یان تەنها ئەو منداڵەی کە هاوتەمەنیەتی و لەیەک تەمەن شیرەکەیان خواردووە؟
٢/ ئایا ئەگەر دوو کەس شیریان بەیەکەوە خواردبێت و چووبنە ژیانی هاوسەرییەوە بەبێ ئەوەی بزانن، بەڵام دواتر ئەو شتەیان بۆ ئاشکرا بووبێت لەلایەن کەسانی دەورووبەر، لێرەدا ڕێگا چارە چییە؟

زۆر بمبورة ئيستا مةعلوماتى وام لةبةردةستا نى ية بةلام انشا اللة هةر دةستم كةوت بلاوى ئةكةمةوة

دوا لة هاورييان ئةكةم ئةكةر سةرجاوةى راست و دروستيان هةية دةربارةى ئةو  دوو برسيارة و بة ئةرك نةبيت  وةلامى بدةنةوة

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

7

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

منیش سوپاستان ئەکەم

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە

8

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

dast xosh
bas la mase7esh 7arama

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

9

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

١/  ئایا ئەگەر کەسێک شیری دایکی کەسێکی تر بخوات هەموو ئەندامانی خێزانەکە ئەبن بە خوشک و برا؟ یان تەنها ئەو منداڵەی کە هاوتەمەنیەتی و لەیەک تەمەن شیرەکەیان خواردووە؟

بەوتەی چەند مامۆستایەك  ئەو كەسەی شیری كەسێك بخوات ئەوا هەموو ئەندامەكانی تری خێزانەكە دەبنە خوشك وبرای
و دەبنە مامۆ  خاڵی ئەو كەسە بەبێ جیاوازی بەڵام تەنها لەكاتی دابەشكردنی میرات دا میراتی نادرێتێ
ئەنا لەهەموو ڕوەكانی ترەوە وەك ئەو وایت

10

وه‌ڵام: ئیعجازی حەرام بونی زەواجی خوشک و برای شیریی .....!

بەوتەی چەند مامۆستایەك  ئەو كەسەی شیری كەسێك بخوات ئەوا هەموو ئەندامەكانی تری خێزانەكە دەبنە خوشك وبرای
و دەبنە مامۆ  خاڵی ئەو كەسە بەبێ جیاوازی بەڵام تەنها لەكاتی دابەشكردنی میرات دا میراتی نادرێتێ
ئەنا لەهەموو ڕوەكانی ترەوە وەك ئەو وایت

دةست خۆش بۆ وةلامةكةت

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى