بابهت: تەڵاقت سێ بە سێ
کابرایەک هەر کە توڕە ئەبێ لە ژنەکەی خێرا ئەڵێ تەڵاقت سێ بە سێ کەوتبێت.. مەلا پێی ئەڵێ ئیتر من لەمەودوا تەڵاقەکەت بۆ چاکناکەمەوە و وریای دەمت بە.. شەوێکیان دیسانەوە توڕەئەبێتەوە و تەڵاق ئەخوات.. بۆ بەیانی بە برا بچوکەکەی ئەڵێ "ئەرێ شەوێ وتم چی؟" ئەویش ناوێرێت بڵێ سێ بە سێ تەڵاقت خوارد، ئەڵێ "من گوێم لێبوو وتت چوار بە دوو تەڵاقت کەوتبێت"..

