بابهت: جگەرە لە ماددەیەكی ژەهراویی پێكدێت , كە پاشماوەكانی بەرازە
ڕاپۆرتێكی زانكۆی سیدنیی ئوستوراڵی : جگەرە لە ماددەیەكی ژەهراویی پێكدێت , كە پاشماوەكانی بەرازە .
ڕاپۆرتێكی زانكۆی سیدنیی ئوستوراڵیدا كە لەكەناڵەكانی تەلەفزیۆنیی ئەو ووڵاتەدا بڵاوكراوەتەوە هاتووە كە پڕۆفیسۆر ( سایمۆن چاثمان – 59 ساڵ ) ئاماژەی بەوە كردووە كە جگەرە لە ماددەیەكی ژەهراویی سەرەكی پێكدێت , كە سەرەكی ترینیان خوێن و پاشماوەكانی بەرازە .
هەروەها زانكۆیەكی هۆڵەندیش لێكۆڵینەوەیەكی لەسەر " 185 " دروستكراوی پیشەسازی ئەنجامداوە كە خوێن و بەروبوومەكانی بەرازیان تێدا بەكاردێت , كە لەنێویاندا جگەرە هەیە , بەتایبەتی لە فلتەرەكەیدا .
چاپمان باسیشی لەوە كردووە كە هیچكام لەكۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی جگەرە لە جیهاندا باس لەوە ناكەن كە ئەو هەموو جۆرە ماددە زیانبەخشە و سەرەڕای هەمووشیان بەرهەم و خوێنی بەراز لەدروستكردنی جگەرەدا بەكاردەهێنن , بەڵكو تەنها بەووشەی ناڕوون ئاماژە بەبەرهەمەكانیان دەدەن .
چاپمان ڕایگەیاند كە پێویستە هاووڵاتیانی موسوڵمان و جولەكە ئاگاداری ئەو مەترسییانە بن , بەتایبەتی كەلەلای ئەوان خواردنی گۆشـت و بەرهەمەكانی بەراز حەرامە و لێی دوور بكەونەوە .
شایانی باسە كە زیاتر لە ( 100 ) ملیۆن كەسی موسوڵمان تەنها لە دەوڵەتانی عەرەبیدا جگەرە دەكێشن , كە بێئاگان لەوەی كە بەجۆرێك لەجۆرەكان بەرهەمەكانی بەراز هەڵدەمژن و دەچێتە جەستەیانەوە .
ئەمەو ( 9 ) ساڵ بەر لە ئێستا و پێش ئەوەی كۆچی دوایی بكات , شێخ " محمد بن صالح العپیمین " ی گەورە زانای جیهانی ئیسلامی فەتوای قەدەغەكردنی تەواوەتیی جگەرەی دا , ئەوەش بەپشت بەستنی بە ئایەتی پێنجەم لەسوڕەتی " النسا ْ " , كە دەفەرموێت ( ولا تۆتوا السفهاو أموالكم التی جعل الله لكم قیاما ) .
ئیسلام پەیك - وكالە الاخبار الاسلامیە