بابهت: زياننامةى بيغةمبةرى ئيسلاممان سلاوى خواى لى بيت --بةشى 2
[size=24]لە دایكبوونى
لە رِۆژى دووشەمەى مانگى رِەبیعولئەوەل لە دایك بووه(1) و ووتوشیانە : لە دووى ئەو مانگە بووە ، ووتراویشە : لە هەشت ، ووتراویشە : لە دە ، ئیبن كثير دەڵێ : رِاى پەسەندی زانایان ئەوەیە كە لە ساڵى فیلدا لە دایك بوو بێت ، تەنانەت هەندێك لە زانایان ئیجماعیشان لەسەر هێناوەتەوە(2) ، لەوانە : ئیبراهیم ئیبن مونژیرى حیزامى كە ( شێخى بوخارى ) ە ، هەروەها خەلیفەی ئیبن خەیات و هی تریش ووتوویانە .
شارەزایان ئەڵێن : كاتێك كە ئامینەی دایكی سكى پرِ بوو ، ووتویەتى : هیچ هەستم بە قورسى سكەكەم نەدەكرد (3) ، وكاتێكیش لە دایكبوو رِووناكیەكى داوەتەوە كۆشكەكانى شامى رِۆشن كردەوه(4)
لە فەرمودەكەى عیربازى كورِى ساریەدا هاتووە ئەڵێ : گوێم لە پێغەمبەرى خوا بوو صلى الله عليه وسلم دەیفەرموو : " بەرِاستی من لە لاى خواى پەروەردگار لە ( أم الكتاب ) دا كۆتا پێغەمبەرم (5) ، وە فەرموویەتى : جا ماناى ئەوەشتان بۆ رِوون دەكەمەوە : دوعاى ئیبراهیمى باوكم ، ومژدەكەى عیسا ، وخەونەكەى دایكم كە بینیوى رِووناكیەكى لێ درەوشاوەتەوە لەكاتى لە دایك بوونى مندا بە شێوەیەك كۆشكەكانى شامى رِۆشن كردۆتەوە(6) .
پێش لە دایك بوونی باوكی كۆچی دوایی دەكات و باپیری ناوی دەنێت ( محمد) .
شیر خواردنى
چەند رِۆژێك سوەیبەى خزمەتكارى ئەبو لەهەب شیرى پێدا (7) ، پاشان بردى بۆ لاى بەنى سەعد بۆ شیر پێدانى و گەورە بوونی لە ژینگەى پاكی لادێدا ، ئەوەبو حەلیمەى كچی زوئەیب ( حەليمة السعدیة ) گرتیە خۆى ، ونزیكەى چوار ساڵ لەوێدا مایەوە ، وە دڵ شەق كرنەكەشی ـ كاتێك بەشى نەفس و شەیتانیان لێ دەرهێنا ـ هەر لێرەدا بوو ... دواى ئەو رِووداوە حەلیمە لە ترسا بردیەوە بۆ لاى دایكى ، پاشان لە تەمەنی شەش ساڵیدا بوو لە ناوچەى ( أبواء ) ئامینەى دایكشیی لە رِێگەى مەككە كۆچی دوایی كرد ، هەر بۆیە كاتێك لە ساڵی فەتحی مەككەدا پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم بە ( أبواءْ ) دا تێپەرِی ، داواى لە خواى پەروەردگار كرد كە ئیزنى بدات سەردانی گۆرِەكەى دایكى بكات ، خوا جل جلالە ئیزنى دا .
پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم چووە لای گۆرِەكەیی ودەستی كرد بە گریان و هاوەڵانیش دەستیان كردە گریان ، پاشان فەرمووى : سەردانى گۆرِستان بكەن بەرِاستى سەردان كردنى گۆرِستان یادى مردنتان دەخاتەوە(8) .
پاش وەفاتكردنی دایكى ئوم ئەیمەن شیرى پێدا ، وعەبدولموتەلیبى باپیرى ئەركى بەخێوكردنى گرتە ئەستۆ ، بەڵام كە گەیشتە تەمەنی هەشت ساڵی باپیریشى وەفاتی كرد ـ رِۆحم بە فیدای بێ ـ ، بە وەسیەتی باپیری ئەبو تالب ئەركی بەخێوكردنی گرتە ئەستۆ ، ئەوەبوو زۆر بە جوانی بەخێوى كرد ، سەرى خست ، پشتى گرت ، پارستی هەتا ئەو رِۆژەى وەفاتی كرد . ئەگەر چى هەر بەردەوام بوو لەسەر دینى باو باپیرى خۆیی و هەر موسڵمان نەبوو ، بەڵام بەهۆى ئەم بەرگریەى لە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم خواى گەورە سزاى دۆزەخى لەسەر كەم كردەوە ، هەروەكو لە فەرموودەى صەحیح دا هاتووە .
=====================================
(1) ( رواه مسلم ) .
(2) (صحيح السيرة النبوية : للعلامة الألباني : ص 13 ) .
(3) السيرة النبوية لابن هشام : ص 166 ، والمختصر الكبير في سيرة الرسول للكتاني : 1 / 5 ، والخصائص الكبرى للسيوطي : 1 / 72 ) .
(4) ( رواه ابن إسحاق ( 1 / 175 ) وعنه الحاكم ( 2 / 600 ) وقال صحيح الإسناد ، ووافقه الذهبي ، وقال العلامة الألباني : وهو كما قالا ، وصححه في الصحيحة برقم : 1546 ) .
(5) ( أخرجه أحمد في المسند 4 / 66، 128 وأبو نعيم في الدلائل 1 / 9 وابن كثير في البداية والنهاية 2 / 321 وذكره الهيثمي في المجمع 8 / 226 ، وزاد نسبته للطبراني والبزار ، و رواه الحاكم وصححه ، وأورده السيوطي في الخصائص الكبرى : 1 / 5 ) .
(6) ( صححه العلامة الألباني في الصحيحة برقم : 1546 ) .
(7) شیرپێدانى سوەیبە لە بوخارى موسلیمدا هاتووە ، بێ ئاماژەكردن بۆ ئەوەى كە چەند رِۆژێك بووە ، ئەوەش لەو فەرموودەیەى كە پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم تێیدا فەرموویەتى : " أَرْضَعَتْنِى وَأَبَا سَلَمَةَ ثُوَيْبَةُ " ، بەڵام دیاریكردنى رِۆژەكان پێشەوا ( ابن القیم ) لە ( زاد المعاد ) دا ئاماژەى پێداوە : ( 1/81 ) .
(8) ( مسلم
[/size]
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى