بابهت: بۆ چی هەرزەکاران زۆرماندون؟؟!
هەرزەکاران بە خراپ ناوزەندکراون کە شەو تاکو درەنگ دەمێنەوە هەروەها بەیانیانیش بە گران لە خەو هەڵدەستن. ئەم شێوازی هەرڵس و کەوتە لە ڕاستیدا هۆیەکی جەستەیی لە پشتە.
کاتژمێری ناوەوەی لەش لە هەرزەکاران
هەموو کەسێک کاژمێرێکی هەیە لە ناوەوەی لەش کە کارگەری هەیە لەسەر پلەی گەرمی لەش، سوڕی نووستن، حەز بۆ خۆراک، هەروەها گۆڕانکاری هۆڕمۆنی لەش. ئەو پڕۆسە بایۆلۆجی و دەرونیانەی لەش کە بەدوای ئەم کاتژمێرە ناوەکەیەوە دەڕۆن لە 24 کاتژمێر، پیان دەوترێت شێوازی 24 کاژمێری. ئەم شێوازە 24 کاتژمێریە لە پێش تەمەنی هەرزەکاران ، لە زۆربەی منداڵان وا دەکات بنوون لە کاتژمێر 8- 9ی شەو. بەڵام ماوەی هەرزەکاری ئەم شێوازە 24 کاژمێریە دەگۆڕێت، کاتی خەو هاتن دوا دەخات زۆربەی جار تاکو 11 ی شەو یاخود هەنێک جار درنگرتریش. مانەوە و نەنووستن لە شەودا بۆ هەر هۆیەک بێت ئەم شێوازە 24 کاتژمێریە زیاتر تێکدەدات.
زۆر کەم نووستن
زۆربەی هەرزەکاران پێویستیان بە 9 کاتژمێر نووستن هەیە بۆ ئەوەی هۆشدار و ژیر بن لە کاتی ڕۆژدا. کەم نووستن ترسناکە و کاریگەری هەیە لەسەر تەرکیز و بیر هەروەها کێشەی دەرونی و هەڵس و کەوت.
دووبارە ڕێک خستنەوەی شێوازی 24 کاتژمێری
ڕێکخستنی ڕووناکی. لە کاتی نووستن پێویستە ڕۆناکی جێگای نووستن کەم بکرێتەوە، هەروەها لە بەیانیان لە کاتی لەخەو هەڵسان دەبێت هەرزەکاران بدرێت بە ڕۆناکی بە شەوق و ڕوون. ئەم خاڵە ساددەیە یارمەتی هەرزەکاران دەدات بۆ نیشانە بدات بە مێشک کە کەی کاتی نووستنە و کەی کاتی هەڵسانە.
خوو گرتن بە خشتەیەک. پێویستە هەرزەکاران هانبدرێن بۆ چوونە ناو جێگا و هەڵسان لە خەو لە یەک کاتدا هەموو ڕۆژێک، نەک ڕۆژێک زوو بخەوێت ڕۆژێکیش درەنگ جا بە ڕۆژانی دەوام بێت یاخود پشوو، چونکە زۆرێک لە خەڵکی نەک تەنها هەرزەکاران لە ڕۆژانی پشوو خشتەی نووستنیان تێکدەچێت.
پێویستە پشەخەوی درێژ قەدەغە بکرێت. ئەگەر هەرزەکارێک زۆر هەستی بە خەواڵویی کرد دوای قوتابخانە ئاسایی پشەخەوێکی 30 خوولەکی بکات، بەڵام زۆر نووستن لە کاتی ڕۆژدا دەبێتە هۆی گران چوونە خەو لە کاتی شەودا.
دەبێت هەرزەکاران هانبدرێن بۆ کردنی گەرماوێکی گەرم پێش چوونە ناو جێگا، هەروەها شتێکی هێمن کەرەوە وەک کتابێک پێویستە لە کاتی چوونە ناو جێگا. دەبێتە هەرزەکار بە دووربێت لە دەنگی مۆسیقا و گەمەی ڤیدیۆیی "ئەتاری" و تەلەفۆن و ئینتەرنێت پێش نیو کاتژمێر لە کاتی چوونە ناو جێگای نووستن. نابێت لە ژووری هەرزەکار تەلەفیزیۆن هەبێت یاخود ئەگەر هەشبێت نابێت پێبکرێت لە شەودا.درووخستەنەوەی شتی تر کە دەبێتە هۆی دروستکردنی دەنگ و هەڵا.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]


