بابهت: ڕۆناڵدینهۆ مانچستەر ئاگاداردەکاتەوە : هیچ شتێک مەحاڵ نیە...
بە دروشمی هیچ شتێک مەحاڵ نیە ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلان ڕۆناڵدینهۆ گاوچۆ یانەی مانچستەر یونایتد ئاگاداردەکاتەوە بۆ یاریە یەکلاکەرەوەکەی ڕۆژی چوارشەمەی نێوان هەردوو یانە .. ڕۆناڵدینهۆ و هاوڕییانی لە یاری چووندا لە نێو یاریگای خۆیان بە ئەنجامی٣-٢ دۆران بە شەیتانە سوورەکان و ئەمچوارشەمەیە یاری گەڕآنەوە لەسەر یاریگای ئۆڵدترافۆرد ئەنجام دەدرێت و یاریزانەکەش لەو بارەیەوە وتی : یاریەکی زۆر زەحمەت دەبێت بەڵام هیچ شتێک مەحاڵ نیە ، پێم وایە زۆر زەحمەت دەبێت پێویستمان بە ئەنجامێکی ئەرێنیە و بۆ بردنەوە یاری دەکەن ئەوان لە نێو یاریگای خۆیان یاری دەکەن بەشێوازی تایبەتی خۆیان چونکە راهێنەرەکەیان هەمیشە وا یاریان پێدەکات وەک خۆی دەیەوێت ئەمانەش هەمووی هۆکارن بۆ ئەوەی ببێتە یاریەکی گەورە .. ڕۆناڵدینهۆ لە وەرزی ئەمساڵ ئاستێکی نایاب پێشكەش دەکات توانیوێتی ٩ گۆڵ تۆماربکات لەگەڵ دروستکردنی ١٥ گۆڵ لە خولی ئیتاڵی ، بە ئاستی خۆی توانیوێتی زۆربەی کەلێنەکانی یانەکە پڕبکاتەوە دوای ڕۆیشتنی کاکا و لەو بارەیەشەوە گاوچۆ وتی : ڕاستیەکەی پلانم دانابوو کە ئاستێکی ئاوا پێشكەش بکەم لەم ساڵدا ، بە باشی ڕاهێنانم دەکرد و بیرم لەمە دەکردەوە پێش دەستپێکردنی وەرز و بۆیە زۆر دڵخۆشم کە ئەم خەونەم گواستەوە بۆ کرداری ، کاتم هەبوو لە بەرشلۆنە ئاستی بەرز پێشکەش بکەم بەڵآم نازناوەکانمان نەدەبردەوە و کاتێکیش نازناو بەدەست نەهێنیت زۆر ئاساییە یاریزان ڕەخنەی لێبگیرێ بەڵام ئێستا زۆر دڵخۆشم کە گەڕآومەتەوە لە یانەیەکی گەورە و لە جەنگداین لە دوو پاڵەوانێتیدا .. شایەنی باسە یاریزانە بەڕازیلیەکە پێش جوارساڵ بە نازناوی خولی یانە پاڵەوانەکان شاد بووە لەگەڵ یانەی بەرشلۆنه...

سەرچاوە'ياريكا
