بابهت: جیلاردینۆ : لۆکا تۆنی ناتوانێت شوێنەکەی من لە جامی جیهانی داگیربکات
ئەلبێرتۆ جیلاردینهۆ یاریزانی تازەی یانەی رۆما لۆکا تۆنی ئاگادار دەکاتەوە کە ململانێ کردن لەگەڵ جیلا بۆ داگیرکردنی شوێنەکەی لە جامی جیهانی ئاسان نیە ! ،، جیلاردینۆ لە لێدوانێکدا بۆ ئێل مێساجێرۆ بە ڕاشکاوی وتی : ئازیز لوکا ، تۆ من ناترسێنیت ئاساییە بۆ یاریزانێکی وەکو لوکا هەوڵ بۆ ئەو شوێنە بدات ، من پەیوەندیکی باشم لەگەڵیدا هەیە و هەردووکمان ١٦ گۆڵمان بۆ لا نازیۆنالێ ( هەڵبژاردەی نیشتمانی ) تۆمارکردووە بەڵام ئەو من ناترسینێت و نیگەران نیم ، هەموو شتێک ئەکەم بۆ فیۆرنتینا لەم چەند مانگە و بۆ یاریزانێکی وەکو من زۆر ئاسایە بانگهێشت بکرێم .. شایەنی باسە ئەمە یەکەمینجار نیە لە نێوان هێرشبەرە ئیتاڵیەکاندا ئەو جۆرە لێدوانانە دەکەوێتەوە و چەندینجار ناکۆکی لەسەر دروست بوو
ياريگا