بابهت: هەندێک نوکتەی خۆش
کچێکی جوان ئەچێتە دووکانی کوڕێک و ئەپرسێ:
"نوقوڵ چەندی بە چەند؟"
کوڕەکەش ئەڵێ:
"ده دانەی بە ماچێک."
کچەکەش ئەڵێ:
"سەد نوقوڵم بدەرێ و دوایی نەنکم دێت حسابت لەگەڵدا دەکات
*******************
کابرایەکی سواڵکەر دەچێتە بەر دووکانی حاجییەکی پیسکەی زۆر دەوڵەمەند و ئەڵێ:
"حاجی گیان لە ڕێی خوادا شتێکمان بدەرێ!"
حاجیش ئەڵێ:
"دە بڕۆ بابە خوا بتداتێ."
سواڵکەرەکەش ئەڵێ:
"ئینجا تۆ هیچت پێ هێشتووە تا بیدا بە ئێمه
**************
دزێک ئەچێت بۆ سەرقەبران بۆ دزینی کێلی قەبر. دزەکە خەریکی دەرهێنانی کێلی قەبری منداڵێک ئەبێت، کە پۆلیس دێت بەسەرا. بۆ ئەوەی پۆلیسەکان شکی لێ نەکەن، دزەکە دەست ئەکات بە گریان بەسەر قەبرەکەدا. پۆلیسێک لێی ئەپرسێت:
"ئەمە قەبری کێیە؟"
دزەکەش لە شڵەژاویدا ئەڵێت:
"قەبری باوکمە."
پۆلیسەکە ئەڵێ:
"ئەی بۆ ئەوەندە بچووکە؟
دزەکەش ئەڵێ:
"ئاخر زۆر بە منداڵی مردووە
**************
لە ئوستورالیا، منداڵێک ئەکەوێتە ناو ئاوێکی زۆر خوڕەوە. خەڵکێکی زۆر لەمبەر و ئەوبەری ئاوەکە کۆبوونەتەوە بێ ئەوەی کەس بوێرێت بچێت یارمەتی منداڵەکە بدات. لەپڕێکدا کوردێک خۆی فڕێ ئەداتە ئاوەکەوە و پاش کەمێک لەگەڵ منداڵەکەدا دێنە دەرەوه. ڕۆژنامەنووس و پۆلیس و خەڵکێکی زۆر لێی کۆ ئەبنەوە بۆ سوپاسکردن و ڕێکخستنی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، بەر لەوەی خەڵکەکە بێنە قسە، ئەم ئەڵێت ئەمەوێت دوو شت بڵێم:
"یەکەم، ئەمەوێت بزانم ئەو سەگبابە کێ بوو کە پاڵی پێوە نام.
دووەمیش، زۆر سوپاسی ئەم منداڵە ئەکەم کە ڕزگاری کردم
***************
لە مزگەوت، جەماعەتێک سەرنجی کابرایەک ئەدەن زۆر زوو لە نوێژ ئەبێتەوە. عەسرێک خۆیانی لێ ئەگرن ئەبینن لەباتی چوار ڕیکاعەت تەنها دوو رێکاعەت نوێژ ئەکات و سەلام ئەداتەوە و هەڵ ئەسێت بڕوات. یەکێکیان لێی ئەپرسێت:
"ئەرێ کاکە نوێژی عەسر چوار ڕیکاعەتە، تۆ بۆچی تەنها دوو ڕیکاعەتت کرد؟
ئەویش لە وەڵامدا ئەڵێ:
"بەخوا وردە وردە کەمی ئەکەمەوە چونکە بەتەمام تەرکی بکەم
**************
بۆچی هەموو جارێ کە مەغدید مەسجێک ئەنێرێ 8 سەنتی تێ ئەچێت لە کاتێکدا کە مەسج ناردن بە 2 سەنتە بۆ؟؟
چونکە هەموو جارێک دوای مەسجەکە تەلەفۆنێکیش ئەکات بزانێ مەسجەکە گەیشتووە یان نا.
هههههههههه هیوادارم بەدلتان بێت


