بابهت: كةشةبيدانى مرؤيى
[size=24]بۆ زياتر بةرجاو رونى دةربارةى ئةم بةشةى كة كراوةتةوة...بة باشم زانى ئةم بابةتةى ساية خان بخةمة روو...بة هيواى بةدل بونتان
گەشەپێدان
بسم اللە الرحمن الرحیم
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت خوێنەرانی خۆشەویست و میوانانی ئازیزی ماڵپەڕی یەکتا پەرستی ...
پاش سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ پەروەردگاری مەزن و دروود سەلام لەسەر پێشەوای مرۆڤایەتی
پێغەمبەرمان (موحەمەد) (صلی اللە علیە وسلم) وە هاوەڵە بەڕێزەکانی و شوێن کەوتوانی تا رۆژی دوایی ...
خۆم زۆر بە خۆشحاڵ دەزانم بە کردنەوەی گۆشەی (گەشەپێدانی مرۆیی)...
لە خوای مەزن داواکارم ببێتە ڕێرەوێک بۆ گەشتن بە لوتکەکانی سەرکەوتن و هێنانەدی
ئامانجەکانمان لەسەروو هەمووانەوە گەیشتن بەدەست هێنانی ڕەزامەندی خوای گەورە و بەهەشتە
جوان و رازاوەکەی ...
گەشەپێدانى مرۆیی : رِێگەیەكە بۆ بەرەو پێشەوە چوون بە هەنگاوى
متمانەوە بەرەو دیارى كردن و بەدیهێنانى ئامانجەكان....بەڕێزان لەم گۆشەیەدا ئامانجمان:
زیاد كردنى زانین و ناسینى موسڵمانە بۆ خودى خۆى و وە زیادكردنى متمانەیە بە خودى خۆى و توانا
تاكەكانى لە پێناوى بەدى هێنانى ژیانێكى باشتر وە داهاتوویەكى پرشنگ دار بە پشتیوانى خواى گەورە.......
بۆ تێگەشتن لە (گەشەپێدانی مرۆیی): كردارى گەشە پێدان و فراوان كردنى چەندین بوار كە بتوانیت
خۆت هەستى بە هەڵبژاردنى لەبەردەم مرۆڤەكان دا بە پێى ئەوەى كە گەوهەرى كردارى
گەشەپێدانەكەیە.... واتە:گەشەكردنى خەڵكى بە خەڵكانى تر یان بۆ خەڵكانى تر.......
.
گەشەپێدانی مرۆیی دوو لایەنی سەرەکی دەگرێتەوە ئەوانیش:
یەكەم: گرنگى دان بە ئاستى گەشەى مرۆیى لە قۆناغە
جیاوازەكانى ژیان بۆ گەشەسەندنى تواناكانى مرۆڤ، ووزەى جەستەیى، عەقڵى، دەروونى،
كۆمەڵایەتى، لێهاتوویى،وە گیانى ......هتد
دووەم: گەشەپێدانى مرۆیى كردارێكە پەیوەندى بە بەرهەم و
دەست كەوت و چالاكی یە ئابووریەكان هەیە كە دەبێتە هۆى بەرپابوونى شۆرِش و بەرهەمێكى باش بۆ
گەشەسەندنى تواناكانى مرۆیى لە رِێى گرنگى دان بە پەرەپێدانى هەیكەلى و بنیاتنانى دەزگایەك بۆ
رِێ پێدان لە بەشدارى كردن و سوود وەرگرتن بە توانا جیاوازەكانى كە هەیە لەلایەن هەموو كەسێكەوە....
بۆ ئەم مەبەستەو گەشتن بە ئاسودەیی و بەختەوەری پێویستە هاوسەنگی لە چەند لایەنێکدا بکەین کە ئامانجی گۆشەکەمانە ئەوانیش
(لایەنى ئیمانى و رِۆحي , لایەنى تەندروستى و بەدەنى. لایەنى شەخصى. لایەنى خێزانى. لایەنى
كۆمەڵایەتى لایەنى مهنە. لایەنى ماددى.)....
لەبەر گرنگی ئەم زانستە هاوکارتان دەبین لە گرنگی دان بەم گۆشەیە ..
بەهیوام بتوانین هۆکارێک بین لەپتەوکردنی پەیوەندیە رۆحی و ئیمانی یەکان داو بە دەست هێنانی ئەو ئامانجانەی بوونەتە رابردوو لە ژیانمان دا ... لە خوای گەورە داواکارم سەرکەوتووبین تا بتوانین زیاتر و زیاتر خزمەت به ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانان بکەین ..
بەردەوامی و دامەرزاوی لە خوای گەورە دەخوازین ...
خوای گەورە پشتیوانمان بێت ...
ئێوەش لە دوعای خێر بێبەشمان مەکەن ... هەر سەرکەوتووبن .....
نوسةر |ساية فارس( www.yektapersty.com)[/size]
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

