بابهت: چۆنێتی دروستکردنی محللەبی میوە
سڵاو.....
چۆنێتی دروستکردنی محللەبی میوە
بڕەکان:
نیوکیلۆ قەیسی یان هەلوژه یان سێو یان هەر میوەیەکی تازەو پاککراو،4 کەوچکی خواردن نیشاستە، 2 کوپ شکر، ئاو
دروستکردنی:
میوەکە دەخەینە مەنجەڵێکەوە ئاوی تێدەکەین تا میوەکە دادەپۆشێت و دەیخەینە سەر ئاگر،کە هاتە کوڵ کەفی دەگرین و
کەنەرم بوەوە دایدەگرین ودەیپاڵێوین، ئینجا بە ئاوی میوەکە محللە بی دروست دەکەین لەگەڵ نیشاستە و شەکرەکە،
کە هاتەوە کوڵ میوەکەی تێدەکەینەوە دەیکوڵێنین (بۆ ماوەی 5 خولەک) پاشان دەیکەینە قاپی تایبەتی و سەرەکەی
بەکرێم یان گوێزی هیندی دەیڕازێنینەوە.
[/center]
