1

بابه‌ت: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

زەمەن ، ئەو تاكە قازانجەیە كە جارێكی تر ناگەڕێتەوە و قەرەبووی ناكرێتەوە. ئەو كەسەی بیەوێ " داهاتووی رزگار بكات " پێویستە كات و زەمەنیخۆی وەك ئاوی بیابان بە وریایییەوە بەكاربهێنێ و تەنانەت دڵۆپێكیشی لێ یان زایە نەدات و دەرخواردی بیابانی گەرم و وشكی نەدات .
خاڵی یەكگرتنەوەی هەموو ئەو بۆچوون و پێشینیییانەی كە بە ناوی " سەركەوتن"ەوە خراونەتە روو ، تەنها بە بەكارهێنانی زەمەن ئەبێت بە "پلان و نەخشە"وە و، بەردەوام بوون لەسەری بە درێژایی تەمەن .
بە شێوەیەكی وردتر، هەركەسێ پرۆگرام و بەرنامەیەكی باشی بۆ خۆی دانا و بە رێك وپێكیی لە ژیانی رۆژانەیدا جێ بەجێ كرد ، ئەوا ئەو سەركەوتنەی كە خۆی ئەیەوێت بە دەستی ئەهێنێت .
ئەو خاڵانەی كە پێویستە لە پرۆگرامی ژیانیدا هەبن ئەمانەن :-
· لە جێ بەجێ كردنی ئەو پرۆگرامەی كە داتان رشتووە بۆ ژیانی رۆژانەتان قەناعەتی تەواو بە خۆتان بكەن ، بڕواتان بەوە هەبێت كەبەم شێوەیە سەركەوتن بە دەست ئەهێنن .
· لە ژیانی رۆژانەتان دا دووربكەونەوە لە ترس و راچڵەكین ، كەسێكی لەسەرخۆ و هێمن و خاوەن بڕیاری خۆتان بن .
· خۆتان ئاراستەی یەك ئامانج ویەك مەبەست و یەك بۆچوون و ئایدیای تایبەتیی بكەن ، كردنی شتی زۆر لە هەمان كات دا مانی نەكردنیەتی . ئەو كەسەی بیەوێ هەمووشتێ بكات ، هیچی بۆ ناكرێ.
· تا ئەتوانن لەناو ماڵەكەتاندا كەش و هەوایەكی لێبووردەیی و سنگ فراوانیی بخولقێنن دروست بكەن . ماڵێكی ئاسوودە و بەختیار ، كەسانی سەركەوتوو پێ ئەگەیەنێت .
· لە ناو خێزانەكەتان دا ، یەكتری بپارێزن ، گرنگیی زۆر بدەن بەوەی كە كارەكانتان دوا نەخەن و یارمەتیی یەكتری بدەن .
· توانای ئابووریتان (پارە و سامان ) بە "دەست پێوەگرتن"ەوە بە كاربهێنن ، بێ پارەیی ئەبێتە مایەی تێكدانی پرۆگرامەكانتان .
· هەوڵ بدەن ببنە خاوەنی خانووی خۆتان ، بەشی زۆری ئاژاوە و نائارامیی خێزان بەهۆی كرێچێتیی یەوەیە.
· ئیشەكانتان زۆر بە چاكیی بكەن ، ئەو كەسەی لە كارەكانیدا ئەبێتە نموونەی چاك ، رێزی لێ ئەگرن و گرنگیی پێ ئەدەن . ئەمەش ئەبێتە هۆی زیادكردنی سەركەوتنەكانتان و بەرزترتان ئەكاتەوە .
· لە هەڵبژاردنی هاوڕێكانتان دا زۆر وریا بن ، پێویستە هاوڕێكانتان لە كارەكانتان دا یارمەتیی دەرتان بن و پشتگیریتان بكەن . ئەو هاوڕێیانەی كە كاتتان بە فیڕۆ ئەدەن و رێ لە جێ بەجێ كردنی كارەكانتان ئەگرن ، دەست بەجآ دەستیان لێ هەڵبگرن و هاوڕێ یەتیان مەكەن.
· با دۆستانێكی بە وەفا و دڵسۆز وبێ رووپاماییتان هەبن ، هاوڕێی رۆژی تەنگانە دۆستی راستەقینەن .
· پرۆگرامی رۆژانەتان لە ژوورەكەتان دا هەڵواسن ، بەیانیان پاش لە خەو هەستان ، ئەو كارانەی كە پێویستە لەو رۆژەدا جێ بەجێ یان بكەن بە تێبینیی بیان نووسن ، كە ئێوارەشتان لێ هات لێپرسینەوەیەكی خۆتان بكەن لەو كارانەی كە كردووتانن .
· سنوورێك بۆ خەوتن دابنێن ، ئەوانەی كۆنترۆڵی خەویان ناكەن ناچار ژیانێكی بێ بەرنامە بەسەر ئەبەن . هەر كارێكی سەركەوتوو بە پابەندبوون بە خەوێكی دیاریی كراوەوە بەدەست دێت .
· بەدەم ئەو كەسانەوە بن كە تەلەفۆنتان بۆ ئەكەن، نامەتان بۆئەنێرن یان سەردانتان ئەكەن . زوو زوو پەیوەندیی بكەن بە دۆستەكانتانەوە و هاوڕێیەتیی و یارمەتیی خۆتانیان بۆ دەرببڕن .
· بە هیچ شێوەیەك عیبادەتەكانتان پشت گوێ مەخەن . چونكە ئێوە (بەندە)ن و گرنگترین ئەركی سەرشانی بەندەش جێ بەجێ كردنی ئەو فەرمانانەیە كە پەروەردگاری بەدیهێنەر بەسەریدا داویە .
· هەموو رۆژێك چەند لاپەڕەیەك قورئانی پیرۆز بخوێننەوە . خوێندنەوەی وتەی خوای گەورە بەرەو ئاسوودەیییەكی مەعنەوییتان ئەبات . سەرەڕای ئەوەش ئەو كەسەی كە قورئانی پیرۆز ئەخوێنێت و ژیانی بە گوێرەی قورئان بەرنامەڕێژ بكات ، لە پاداشتی بە كۆمەڵدا بەشدار ئەبێت .
· هەموو رۆژێ تەفسیری قورئانیش بخوێننەوە . بە تایبەتی خوێندنەوەی پەیامەكانی نوور پشت گوێ مەخەن ، چونكە پەیامەكانی نوور ئەو تەفسیرە راستەقینەیەی قورئانی پیرۆزن كە زانستی دینیی و زانستەكانی سەردەمیان پێكەوە گرێداوە .
· رۆژانە (( الجوشن الكبیر )) بخوێننەوە ، جەوشەن ئەو دۆعایەیە كە لەكاتی گەرمەی جەنگی ئوحوددا حەزرەتی جوبرەئیل بە پێغەمبەری فەرموو بیخوێنی تا ببێتە هۆی پارێزگاریی لە جەنگ و زەحمەتیی ئەو رۆژەی. بۆیە خوێندنی ئەبێتە مایەی قازانجێكی مەعنەویی لە رادەبەدەر .
· لە پەیوەندیی یە كۆمەڵایەتیی یەكان دا ، لە كڕین و فرۆشتن و بازڕكردن دا ، لەگەڵ دەرودراوسێدا وە لە شوێنی كاركردنتان دا با هەڵس و كەوتتان نموونەییی بێت . رێگای ژیانێكی ئاسوودە و بەختیار بە بەدەست هێنانی رێز ودوعای خێری كەسەكانی دەوروبەرتە .
· زوو زوو سەردانی گەورەكانتان بكەن و دڵنەوایی یان بكەن و دەستیان ماچ بكەن . هەروەك زیندووەكان مردووەكانیش لە یاد مەكەن ، بەم شێوەیە ئەو نیشتمانە راستەقینەیەی كە بۆی ئەچن لە بیر ناكەن .
· با ئاگاتان لە قوتابیی یە بێكەس و هەژارەكانی دەوروبەرتان بێت . یارمەتیدانی خوێندكار بكەنە خوو لە خوێندنیدا با لە خووە زۆر جوانەكانتان بن. بەمەش ناختان پڕ ئەبێت لە خۆشیی و ئاسوودەیی .
· پارەی حەڵاڵ پەیدابكەن و پارووی حەڵاڵ بخۆن .پارەی حەرام دەستكەوتە حەڵاڵەكەشتان لەكەدار ئەكات. سەرەڕای ئەوەش پارەی حەرام ، دڵ و رۆح نائاسوودە ئەكات

2

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

خواى كةورة باداشتى بةخيرت بداتةوة ,هيوادارم خواى ميهرةبان يارمةتيمان بدات سودى تةواو لة بابةتةكةت وةربكرين..امين

مةروانة خةلكى بة جل و بةركى
بة زؤر وتنى ياخود بيدةنكى
بة عةقل و كردار تاقى كةرةوة
ئةوسا بزانة قورساي و سةنكى

3

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

ده ست خوش

سیپه وكانی زه رك
ره زێ میرى ده لاله
سه رێ گری و كه لا ئاكرێ
نێرگزێن گه ش پر جوانه

4

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

دەست خۆش بەرێز بۆبابەتەکە ..بەدڵ نیاییەوە گەرهەریەکەمان بەرنامە بۆژیانما دانەرێژین ئەوە هیچکات فریای کارەکانمان ناکەوین بەتەواوەتی

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]

5

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

دەست خۆش بەراستی شتی باشن شتەکان زۆر زۆر راستن

6

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

dast xosh bo paramakat

bbwrn labar xwyndn natwanm zoor byma naw mako

7

وه‌ڵام: بەرنامەیەك بۆ ژیانی خۆتان دابڕێژن

دەست خۆش Pafel

http://d.imagehost.org/0590/Kurdistan_Flag.gif
هەموومان بۆ کوردستان، کوردستانيش بۆ ئێمە