بابهت: وانەی سێیەم: فێربوونی ++C بە کوردی.
فێربونی++C
وانەی سێیەم
لە وانەی رابردوودا باسی گۆراوەكانمان كرد, چۆنیەتی درۆست كردنیان و چۆنیەتی بەكارهێنانین كە بە هەندێك نمونەی سادە رۆنمان كردەوە.
ئەم جارەیان یاخۆد لەم وانەیەدا كۆمەڵێك بابەتی نوێ باس دەكەم كە هیوادارم سوودی لێ ببینن.
Selection statements:-
• If statement
• If-else statement
• If-else if statement
• Nested if statement
• Switch statement
If statement:-
(if statement) بریتیە لە رستەیكی هەڵبژاردن كە بەكاردێت وەك رستەیەكی مەرجی, كە شێوە سەرەكیەكەی بەم شێوەیە:
If (condition) statement
نمونە 1:

لەم نمونەیەی سەرەوەدا گۆراوێكمان ناساندووە (declare) بە جۆری (int) واتا تەنها ژمارە وەردەگرێت.
هەروەها رستەیەكی ترمان نوسیوە رەنگە بەلاتانەوە نوێ بێت كە ئەویش بریتیە لە (cin>>x) لە وانەی یەكەم باسكراوە كە (cin>>) بەكار دێت بۆ داخل كردنی نرخی گۆراوەكان لە رێگای كیبۆردەوە.
كە ژمارەكەمان داخل كرد, واتا ئەگەر (x) گەورەتر بوو لە (0) ئەوە لەسەر شاشە بۆمان (Positive) پرێنت دەكات. بەڵام ئایا ئەگەر بچوكتر بوو چی؟؟؟
هیچمان بوو پرێنت ناكات. چۆن ئەم كێشەیە چارەسەر دەكەین؟؟
If-else statement:-
لێرەدا ئێمە پێویستیمان بە (else) هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە, بەڵام چۆن؟
نمونە 2:
ئەوا دەڵێت ئەگەر ژمارەكە گەورەتر یان یەكسان لە (0) ئەوا بنوسە (Positive) ئەگەر نا (else) بنوسە (Negative).
نمونە 3:
ئەگەر هەر شتێك لە نێوان ئەم دوو هێمایە ( " " ) بنوسین ئەوا هەر وشەیە بۆمان پرێنت دەكات.
بۆ نمونە (“Hello, everyone”) ئەوا بۆمان (Hello, everyone) لەسەر شاشە پرێنت دەكات.
راهێنان:-
1- بەرنامەیەك دروست بكە, كە ژمارەیك داخل بكەی لە جۆری (integer), دواتر ژمارەكە تێست بكات كە ئایا ژمارەیەكی تاكە یاخۆد جووتە, ئەگەر تاك بوو وشەی (odd) پرێنت بكات ئەگەر جووت وشەی (even) پرێنت بكات.
2- بەرنامەیەك دروست بكە كە ئەم هاوكێشەیەی شیكار بكات ( z=(x-y)/(a+b) ), (z) پرێنت بكات وە تێست بكات ئەگەر سالب بو ئەوا رستەی ( the result is less than 0) پرێنت بكات, وە ئەگەر موجەب بوو رستەی (the result is bigger then 0) پرێنت بكات.
هیوادارم وەڵامی راهێنانەکان بدەنەوە.
داونلۆد کردنی وانەکە بەشێوەی pdf:
http://xeyalup.comyr.com/uploads/1266412990.rar
تا وانەی داهاتوو خواتان لەگەڵ
[/center]