بابهت: دۆزیـنەوەی چەندیـن وێـنەی سێـكسی لەنـاو مۆبایلی ئیـمام و خەتیـبی مزگەوتێـكدا !!
یەكێك لەبنكەكانی پۆلیس لەشاری جـەددەی سعودیە , تێوەگلانی ئیمام و خەتیبی مزگەوتێكی ڕۆژهەڵاتی شارەكەی ئاشكرا كرد لەچەند مەسەلەیەكی سیحر و جادوو و داڵدەدانی كەسێكی سیحر باز – جادووگەر – لەناو مزگەوتەكەدا , جگە لەوەی كە لەناو مۆبایلی ئیمامەكەدا " 52 " وێنە و دیمەنی سێكسیی تیا بووە . ڕۆژنامەی " الوگن " ی سعودی لەچەند سەرچاوەیەكی دەستەی فەرمان كردن بەچاكە و بەرگری كردن لەخراپەو پۆلیسی جـەددەوە گواستیەوە كە ئاشكرابوونی ئەو كارە ناشەرعی و نایاساییەی ئیمام و خەتیبەكە ( كە لەهەمان كاتدا مامۆستای پەروەردی ئیسلامیشە لەیەكێك لەقوتابخانە سەرەتاییەكاندا )
بەشێوەیەكی زۆر سەیر ئاشكرابوو , ئەوەش كاتێك بوو كە دەستەكە لەهەوڵی جێبەجێكردنی پلانێكی دادگادا بوو بۆ دۆزینەوەی جادووگەر – سودانی - , كە هەمیشە و لێرەو لەوێ و بەدزیەوە خەریكی كاری جادوو گەری و وەرگرتنی بڕە پارەیەكی ئێجگار زۆردا بوو لەهاووڵاتیان لەبەرامبەر بە كاری چاو بەست و جادوو گەریدا . بەپێی سەرچاوەكان دۆزینەوە و دەستگیركردنی سودانیی جادووگەر بەوە هات , كە كەسێكی سەر بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لەناو بنكەكەی پۆلیسی جەددەوە پەیوەندیی پێوە دەكات و داوای یارمەتی و هاریكاریی لێدەكات بۆ لێك جودا كردنەوەی ژن و مێردێك و بەو ناوەوە ووردە ووردە خۆی لێ نزیك دەكاتەوە و ڕۆژانە پەیوەندیی پێوە دەكات و ناوی خۆی و دایكی و ئەو ژن و پیاوەشی پێدەدات , كە گوایە دەیەوێت لەڕێی سودانیەوە تەڵاق بكەوێتە نێوانیانەوە , بۆیە پاش چەندین جار پەیوەندیكردن سودانی متمانەی پێدەكات و لەگەڵی ڕێك دەكەوێت لەسەر ئەنجامدانی كارەكە و دیاریكردنی بڕە پارەكە و یەكتر بینینیان لەیەكێك لەشەقامە گشتیەكانی شاری جەددەدا و لەو لاشەوە سەرجەمی پەیوەندیەكان لەلایەن پۆلیسەوە تۆمار دەكرێن و ووردە ووردە سودانی دەكەوێتە تەڵەكەوە .
ئەمەو دوای دەستگیر كردنی جادوو گەرەكە , دان بەوەدا دەنێت كە لەلای ئیمام و خەتیبێك جێی كراوەتەوە و دوای هەڵمەتی پیاوانی دەستەی فەرمان بەچاكە و بەرگرییش لەخراپە بۆ سەر ئیمامەكە , سەرەتا دەیەوێت بەرگری بكات , بەڵام دواتر دەزانێت كە بێسوودەو تەسلیم بە ئەمری واقیع دەبێت و چەند شتێكیشی پێوە دەگیرێت , وەك جەواز سەفەرێكی ڤیزا لێدراو بۆ سەفەری جادوو گەرەكەی و دۆزینەوەی پەنجا و دوو دیمەنی سێكسی لەناو مۆبایلەكەیدا !! .
بەرپرسانی دەستەكەش جەختیان لەوە كردەوە كە كەسە دەستگیر كراوەكە ئیمام و خەتیبی مزگەوتێكی گەورەی یەكێك لەگەڕەكەكانی ڕۆژهەڵاتی شاری جـەددەیە و لەهەمان مزگەوتدا خەریكی نوشتە نوسینیش بووە , وە دەستەكە پێشتر و چەندین جار لەلایەن هاووڵاتیانی ناوچەكەوە ئاگادار كرابوونەوە كە ئەو پیاوە خەریكی كاری ناشەرعی و جادوو بازیە لەناو مزگەتەكەدا , هەر بۆیە دەستگیر كران و ئێستا لەبنكەیەكی پۆلیس دەستبەسەرن .
لەلای خۆشیەوە ووتەبێژ و بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی جەددە ووتی : دەستمان بەلێكۆڵینەوەكانی خۆمان كردووە و ئێستا بەكەفالەت ئیمامەكە ئازاد كراوە , تا ئەو كاتەی بەتەواوەتی لێكۆڵینەوەكان ئەنجام دەدرێن و دۆسیەی مەسەلەكەش ڕەوانەی دەستەی لێكۆڵینەوەی گشتی و داواكاری گشتی و لایەنی پەیوەندیدار كراوە , بۆ تەواو كردنی لێكۆڵینەوەكان و پاشان ڕەوانە كردنی بۆ دادگای باڵای ووڵات , تا حوكمی پێویست لەو بارەیەوە دەربچێت .

[/center]
