بابهت: نوکته
هەموو ڕۆژێک کەرێکی پیریان ئەهێنا بۆ فرۆشتن و کەس نەیئەکڕی.. ئەو کەسەی کە ئەیویست بیکڕێت، ئەچووە لایەوە، لچێکی بەرزئەکردەوە و سەیری دانەکانی ئەکرد تا بزانێ عومری چەندە.. پاش چەند ڕۆژێک ئەو کەرە داماوە هەر کەسێک بەلایا بڕۆشتایە، خۆی لچێکی بۆ بەرزئەکردەوە..
مشکی کوردی,,,
مشکێک باوکی مردووە، لە تەعزێکەیا یەکێک لە مشکەکانی تر پێی ئەڵێ؛ توخوا پێمبڵێ بزانم باوکت بە چی مرد؟ ئەویش ئەڵێ؛ وەڵا داماوە ئەویش هەر بە تاکە نەعل..
.
ڕەزیلێک..
کابرایەکی ڕەزیل میوانێکی دێ و پێی ئەڵێ: ئەرێ نانت خواردووە؟ ئەویش ئەڵێ نەوەڵڵا.. کابرا ئەڵی دە کەواتە هیچ.. وتم ئەگەر نانت خواردبێت، چایەکم بۆ تێئەکردیت...
..
زاوا و بەنزین...
کوڕێک لەگەڵ باوکیا ئەچێت بۆ خوازبێنی کچێک کە باوکی بەنزینخانەی هەیە.. باوکی کچەکە ئەڵێ: وەڵا ئێمە ڕازین بەڵام مارەیی کچەکەمان هەزار بەرمیل بەنزینە.. باوکی کوڕەکەش یەکسەر ئەڵێ: هەستە کوڕم با بڕۆین، با کچێک بدۆزینەوە کە باوکی گاز بفرۆشێت، هەرزانتر ئەکەوێت..
...
بەهەشت و جەهەنەم
دوو برادەر یەکێکیان نوێژکەرە و ئەوی تریشیان مەشروبخۆر.. پاش مردنیان یەکەمیان ئەخەنە بەهەشتەوە و ئەوی تریشیان ڕەوانەی جەهەنەم ئەکەن.. ڕۆژێکیان کابرای مەشروبخۆر لەسەر دیواری جەهەنەمەوە سەیرێکی بەهەشت ئەکات، برادەرەکەی ئەبینێ لەلای بەحری شەرابەوە دانیشتوە و حۆری چواردەوری تەنیوە، هاواری لێئەکا و ئەڵێ: خۆزگە منیش وەک تۆ نوێژم بکردایە، ئێستا منیش لەو نیعمەتەیا ئەبووم.. ئەویش پێی ئەڵێ: وەڵا هەر تۆ باشتکرد، نە حۆرییەکانی ئێرە کونیان تیایە و نە مەشروبەکەشیان کحولی تیایە..
....
دوو سەرخۆشی خۆش
کابرایەک ئەچێت لە نادییەک ئەخواتەوە.. دوو کەس لە مێزەکەی تەنیشتییەوە دانیشتون و قسەئەکەن.. یەکێکیان بەوی تریان ئەڵێ: تۆ ماڵت لە کوێیە؟ ئەویش ئەڵی تەیراوا.. کابرا ئەڵێ وەڵا ماڵی ئێمەش لەوێیە.. ئینجا ئەڵێ باشە لە کوێی مزگەوتەکەوەن؟ ئەڵێ هەر دوو گەڕەک لە پشت مزگەوتەکەوەین، ئەویش ئەڵێ وەڵا منیش.. ئیتر بەو شێوەیە بەردەوام ئەبن.. کابرا بۆیەکە بانگ ئەکات و پێی ئەڵێ: ئەرێ ئەم دوانە چییانە، یەکێکیان هەرچییەک ئەڵێ، ئەوی تریان یەکسەر ئەڵێ منیش؟ بۆیەکە ئەڵێ: ئااا ئەوانە باوک و کوڕن، کە سەرخۆش ئەبن، یەکتری ناناسنەوە..
......
ئەوەیە سەرخۆش.
کابرایەکی سەرخۆش سەعات سێی شەو یەتەوە بۆ ماڵەوە، ئەوەنەی خواردوەتەوە ناتوانێ کلیلەکە بکا بە کونی دەرگاکەدا. ئەکەوێتە تەقەتەق و ژنەکەی خەبەری ئەبێتەوە. ژنەکەی لە قاتی سەرەوە هاوار ئەکات: پیاوەکە کلیلەکەت بۆ هەڵدەمە خوارەوە؟ کابراش ئەڵێ: نەوەڵلا کلیلم پێیە، بەس کونەکەم بۆ هەڵدە خوارەوە..
---
ڕەزیل و ژن
پیاوێکی ڕەزیل قیروسیا ئەکات و ژنێک بۆ کوڕە گەورەکەی ئەهێنێت.. کوڕەکەی ئەڵێ: بابە گیان زۆر سوپاس و مەمنون.. ئەویش ئەڵێ: زۆر دڵت خۆش نەبێت، ئەوە بەس بۆ خۆت نییە، هی براکانیشتە..
-----
مناڵێکی حەیابەرە-
ڕۆژێکیان ژنێک لەگەڵ مناڵە بچکۆلەکەیدا سواری پاسێک ئەبن، لەپڕێکا مناڵەکە ئەڵێ:
دایکە لەبیرتە؟
چی ڕۆڵە گیان؟
ئەها دایە ئەو ڕۆژە لە
دەسکاری کرا...
---
تەلەفۆن و بومەلەرزە...:D
ئەم؛ ئەلو؟ چۆنیت، لە چیدای؟
ئەو؛ سوپاست ئەکەم، مەمنون.. ئەمرکە.
ئەم؛ زاڵم ئەمر نەکا. ئەڵێن کە بومەلەرزە ئەبێت، حەیوان دە دەقە زوتر هەستی پێئەکا.
ئەو؛ ئێ؟!
ئەم؛ ئێ وەڵا ئەڵێم ئەگەر شتێکی وابوو، بەشکم زوو پێمان بڵێی.
![]()



[/center]