بابهت: ناوه جوانه کانی خوای گه وره
(( ولله الاسماء الحسنى فادعوه بها وذروا الذين يلحدون في اسمائه سيجزون ما كانوا يعملون))
واتە: بۆ خوای گەورەیە جوانترینی ناوەكان جا بەوانە بانگی بكەن و واز لەوانە بهێنن كە لە رِاستێتی ناوەكانی لادەدەن و هاوبەشی بۆ پەیدا دەكەن و ناوی تری لێ دادەتاشن بەسزای كردەوەی خۆیان دەكەن.
وە پێغەمبەر دەفەرموێت: (( ان لله تسع و تسعين اسما من احصاها دخل الجنة)) .
واتە: خوای گەورە نەوەدو نۆ ناوی هەیە هەركەسێ لە بەری بكات و ماناكەی بزانێت و برِوای پێ هەبێ وە خۆی بە ماناكەی برازێنێتەوە دەچێتە بەهەشتەوە.
بەڵام زانایان دەفەرموون خوای گەورە هەر ئەم نەوەدو نۆ ناوەی نی یەو بەس بەڵكو زیاد لە(150) ناویان هێناوە لە قورئان و سوننەتدا .
نه وه دو نۆ له ناوه جوانه کانی خوای گه وره
الله: ناوی تاك و پیرۆزی خوایە كۆكەرەوەی نا و سیفەتكتنی یەتی واتە پەرستراوی حەق.
الاخر: دوایەمین.پاش هەموو شت دەمێنێ.
الظاهر: دیار.ئاشكرا.دەسەڵات دار بەزانستی بەسەر هەموو شتێكدا.
الباطن: پەنهان و زانا بە پەنهانەكان. دیارە بە هۆی درووستكراوەكانی یەوە.
العلی: بەرزی بە دەسەڵات
الاعلى: بڵند.بڵند بووەتەوە لەسەر عەرشەكەی.
المتعال: زۆر بەرز خۆ بەرز گر لەسەر عەرش
العظيم: موزنایەتی بێ كۆتا .وە لە هەموو گەورەیەك گەورە تر.
المجید: پایە بەرز رێزدار.
الكبیر: گەورەی بێ كۆتا لە گەورەیی دا.
السمیع: بیسەری بێ سنوور بە هەموو شتێك
البصير: بینەری بێ سنوور بە ئاشكراو پەنهان.
العلیم: زانا بە هەموو دروست كراوان و نهێنی یەكانیان.
الخبیر: شارەزا بە ووردە كاری شتەكان و ئەوەی بووەو نەبووە و ئەبێ ونابێ.
الحمید: سوپاس كراو.شایستەی ستایش.
العزیز: زاڵ.دەسەڵات دار.
القدیر: بە توانای بێ سنوور.
القادر: تواناداری بێ كۆتا و بێ سەرەتا.
المقتدر: خاوەن سەرچاوەی توانا وەبەتوانایە بە چاك كردنی دروست كراوەكانی.
القوی: بەتوانا بەسەر هەموو توانایەك دا.
المتین: بەهێزی بێ نیاز بە هاووتا
الغنی: دەوڵەمەندی بێ پێویستی
الحكیم: كار بەجێ لێزان
الحلیم : هێدی.ئارام و پاش خەری سزای رۆزی دەری سەرپێچی كەر
العفو: لێ بووردە لە گوناه
الغفور: لێ خۆش بوو.گوناه پۆش
الغفار: لێ خۆش بوی تەنیاوپۆشەری عەیبە
التواب: تەوبە وەرگر و لێ خۆش بوو
الرقیب: چاودێرِ بە بەندەكانی و بە ئاگا بە كار و كردەوەیان
الشهید: ئاگادار هیچی لێ وون نابێ
الحفيظ: پارێزەری بەندەكانی یەتی
اللطيف: چاكە كەری پەنهان.ووردبین.نەرم و چاكە كەر لەگەڵ دروست كراوان
القریب: نزیك (بەنواناو زانستی)
المجیب: وەڵامگۆ.وەڵامی پارانەوە دەداتەوە بە بەخشین
الودود: خۆش ویستراو لە دڵی دۆستەكانی دا
الشاكر: سوپاسی كردەوەی كەم دەكات و لە گوناهی زۆر خۆش دەبێ
الشكور: سوپاس گوزاری سوپاس كەری بەندەكانی بە لێخۆشبوونیان
السید: سەروەرو گەورە.خاوەنی هەموو شتە
الصمد: جێ ی مەبەست و جێ ی نیازە.وەپێویستی بە كەس نی یە
القاهر: بەتواناو دەسەڵاتدار بەسەر هەمووشتێكدا
القهار: گەردن كەچكەر بە توانای خۆی
الجبار: بەدەسەڵاتی ناچاركەر
الحسیب: لێپرسەرەوەو جێ ی راز بۆ بەندەكان وبۆیان بەسە
الهادی: رِێ پیشاندەر.رِێنمویی كەر
الحكم: فەرمان رەوا.حوكم ران لە نێوان هەق و بەتاڵ
القدوس: پاك و بێ گەرد لە هەموو عەیب و ناتەواوی یەك كە بە ئەقڵ دا دێت و نایەت
السلام: بێ عەیب.وەبلاَوكەرەوەی ئاشتی
البر: چاكەكەر لەگەڵ دروستكراوەكانی دا
الوهاب: زۆر بەخشەر
الرحمن: بەبەزەیی.بەزەیەكەی هەموو شتێكی گرتۆتەوە
الرحیم: بەخشندە.تایبەت بە ئیمانداران لە رِۆژی دوایی دا
الكریم: بەرێز رێزگر
الاكرم: رِێزگری دۆشت و هەڵبژاردراوەكانیتی و بەخشەرە بە بێ
الرۆف: میهرەبان بەرانبەر بە گوناهباران
الفتاح: دەرووكەرەوەو ئاسانكەر
الرازق: رِۆزی دەری هەموو زیندەوەر
الرزاق: سەرچاوەی رِۆزی دان
الحی: زیندووی بێ سەرەتا و كۆتای
القیوم: مشوورگێرو هەڵسورێنەری كارو كرداری بێ حەوجێ بكەس
الرب: پەروەدگار.دروستكەر و ژینەر و مرێنەر و هەڵسورێنەری كار و بونەوەر
الملك: سەرۆك .پادشا
الملیك: موڵك بەدەستی دروست كراوەكان
الواحد: یەك و تەنیایە. تەنیایە لە ژات و سیفەت و كردار و كوڵكی دا
الاحد: تاك. تەنیای بێ حەوجێ بە كەس
المتكبر: خۆبەگەورەزان.گەورە لە سیفاتی دروست كراوان و تەنیا لە گەورەیی دا
الخالق: دروست كەر.لە نەبوونەوە
الخلاق: بەدی هێنەری كار بەجێ
الباریء: بەدی هێنەری جوانكار
المصور: وێنە كێش.وێنەكێشەری هەموو دروست كراوان هەریەكەو لەسەر شێوەیەك
المۆمن: دڵنیاكەری دۆستەكانی لە سزا.بەراست دانەری بەڵێنەكەی بۆ بەندەكانی
المهیمن: زاڵ و بەسەر راگەیشتوو چاودێری پارێزەر
المحيط : دەوری هەموو شتێكی داوە بە زانست و تواناو بەزەیی خۆی
المقیت: بژێوگەێن.دەسەڵاتدار
الوكیل: كار پێ سپێردراو.پشت و پەنا
الكافی: بەس.بۆ بەندەكانی بەسە ئەگەر بیكەنە پشت و پەنا
الواسع: فراوان .رِۆزی دانی هەموو دروست كراوەانی گرتووەتەوەو بەزەیی یەكەی هەموو شتێكی داپۆشیوە
الحق: پایەدار.رِاست و رەوا.هەق
الجمیل: جوانی بێ سنوور لە ژات و سیفات دا
الرفیق:نەرم و لەسەر خۆ و پێویستی ئاسان دەكات كە بەبێ ئەو
الحیی: بەشەرم بەجۆرێك هاوتایی نی یەو لە هیچ شتێك ناچێ
الستیر: داپۆشەری عەیب و گوناه
الاله: قەرستراوی هەق
القابض: رِۆزی لێ گرەوە.وێك هێنەر
الباسط: رِۆزی بۆ فراوانكەر.لەدوودەر
المعطي: بەخشەر.هەموو شتێكی چاكی بەخشیوەو داویەتی
المقدم: پێشخەری دانەر لە شوێنی خۆی دا و پێشخەری سزا بۆ كەسێك شایستە بێت
المۆخر: دواخەری دانەر لە شوێنی خۆی دا و دواخەری سزا بۆ كەسێك شایستە بێت
المبین: رِۆشن كەرەوە.ِرون كەرەوەی زاتی خۆی كە بێ هاوەڵە
المنان: خاوەنی مینەت و فەزڵ و نیعمەتەكانەوە شایستەی منەت كردنە
الولی: دۆست.سەرخەری گوێ رایەڵی كەرانی
المولى: پشت و پەنا وسەرپەرشتی كەری ئیمانداران
النصير: سەرخەری برشواداران
الشافی: شیفادەری دەردەكان تەنها ئەوە
مالك الملك: خاوەنی موڵك .چۆن بیەوێ دەیگۆرێ
جامع الناس: كۆكەرەوەی خەڵكی لە قیاموت دا
نور السموات والارض : نورو رِۆشن و رِووناكی ئاسمانەكان و زەوی
ذوالجلال والاكرام : خاوەنی پایەی بەرزورِێز.خاوەنی دەسەڵات و بەخشندە
بدیع السموات والارض: داهێنەری ئاسمانەكان و زەوی
ناوه گه وره که ی خوای گه وره
اسم الله الأعضم
1- ((اللهم اني اسألك بان لك الحمد لا اله الا انت وحدك لا شريك لك المنان يا بديع السموات والارض ياذا الجلال والاكرام يا حي يا قيوم اني اسألك الجنة و اعوذ بك من النار)) .
واتە:خوایە من داوات لێ دەكەم بەوەی كە سوپاس و ستایش هەر بۆ تۆیە هیچ پەرستراوێك نی یە بە هەق جگە لە تۆ تەنهای بێ هاوەڵی خاوەنی فەزڵ ومنەتی ئەی بەدیهێنەری ئاسمانەكان و زەوی ئەی خاوەن پایەی بەرز و بەرێز ئەی زیندووی مشووگێرِ من داوای بەهەشتت لێ دەكەم و پەنات پێ دەگرم لە ئاگر.
2- ((اللهم اني اسألك باني اشهد انك انت الله لا اله الا انت الاحد الصمد الذي لم يلد ولم يولد ولم يكن له كفوا احد)) .
واتە:خوایە من داوات لێ دەكەم بەوەی كە من شایەتی دەدەم كە تۆ ئەو خوایەیت هیچ پەرستراویك نی یە بە هەق جگە لە تۆ تەنیای جێ ی مەبەستی ئەو خوایەی كە كەست لێ نەبوەو لە كەس نەبوویت و كەس هاوشێوەی نی یە.
3- [ ((ربي اغفر لي و تب علي انك انت التواب الغفور)) ] .
واتە:پەروەردگار لێم خۆش ببەو تۆبەم لێ وەرگرە بەراستی هەر تۆ تەوبە وەرگری لێ بووردەی.
___________________________________________ [size=10]ڕێگای راستی[/size] _______سەرچاوه
پەخشی راستەوخۆی كەناڵە كوردیەکان Kurdmax , Waar tv, Kurdtvs, Kurdistan tv, Kuridsh TV www.KurdTVs.net
چؤنیەتی نووسین بە تەختەکلیلی کوردی لەناو مەکۆ
