بابهت: ئاگاداریت ژمارەیەکی زۆر بەکتریا لەسەر لەشی مرۆڤ دەژی
لەسەر پێستی مرۆڤ ژمارەیەکی زۆر له بەکتیریا دەژی، ئەوەش زۆر زیاتر لەوەیە کە تاکو ئێستا زانراوه: شیکاره جینییەکان مرۆڤ دەیسەلمێنن، که لەسەر پێستی مرۆڤ زیاتر له 200 گروپ له بەکتیریا چالاکییان هەیه.
پیست ئەندامێکی گەورەی جەستەی مرۆڤه - دەرچەیەکی گرنگی مرۆڤه . پێست ئەندامەکانی ناوەوەی لەشی مرۆڤ له برینداربوون دەپارێزێت و ڕێگاش له هۆکارەکانی نەخۆشی دەگرێت، تا بچنه ناو لەشەوه. بێجگە لەو تایبەتمەندییانەش پێست سیستەمێکی ژینگەی گرنگه، که چەندان میکرۆبی هەمەچەشن لەخۆ دەگرێت - که دەرکەوتووه، ژمارەیان زۆر لەوه زیاتره وەك پێشووتر دەزانرا.
زیاتر له 205 گروپ و نزیکەی 1000 جۆر له بەکتیریایان لەسەر پێستی مرۆڤ تەندروستدا دۆزییەوه. توێژەرەوان لەسەر ئەم بابەتە نووسیویانه، که ئەوان ژمارەیەکی یەکجار زۆر له زیندەوەری گچکەیان له ژێر قۆڵی مرۆڤدا دۆزیوەتەوه. هەروەك توێژەران ئاماژەیان پێداوه، له ژێر قۆڵی مرۆڤدا نزیکەی 44 جۆریان دۆزیوەتەوه. له پەنا گوێدا 15 جۆر ئاشکراکراون.
بەکتیریاکان خۆیان لەو شوێنانەی لەشدا جێگیر دەکەن، که لایەنی ژینگەیی بۆیان لەبارتره.
تا جۆره جیاوازەکانی میکرۆبی سەر پێست دەستنیشان بکرێت، توێژەران نموونەیان لە 20 شوێنی جیاواز له پێستی ده خۆبەخشکەر وەرگرت. توێژەران جیاوازی شوێنەکانیان بەسەر سێ بابەتدا دابەشکرد:
- بەشی وشك له بازوو
- بەشی شێدار له بنباڵ و مل
- بەشه چەورەکانی وەك تەنیشت لووت و نزیك چاوەکان
بۆ زانینی جۆری میکرۆبەکان، توێژەران جینی بەکتیریا دۆزراوەکانیان شیکارکردەوه. له کۆی شیکارکردنەکانیشدا نزیکەی 112 هەزار بەشی دەستینشانکران.
ئەنجامەکان دەریانخست، که پێستی وشك بەبەراورد لەگەڵ پێستی شیداردا مۆڵگەیەکی باشتره بۆ نیشتەجێبوونی بەکتیریا.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]
[/center]