بابهت: ئەرجەنتینو خۆی گەیاندە چوار گۆشەی زێڕینو نێجیریاش كۆت دیڤواری تێكشكاند
لە میانەی یاریەكانی تۆپی پێی ئۆڵۆمپیادی پەكین، ئەمڕۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ئەرجەنتین سەركەوتنی بۆ چوار گۆشەی زێڕین مسۆگەر كرد پاش ئەوەی توانی بەئەنجامی 2 بە 1 گۆڵ لەهەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی هۆڵەندا بباتەوەو هەڵبژاردەی نێجیریاش كۆت دیڤواری تێكشكاند.
لەگێمی یەكەمی یاریەكەداو لەخولەكی 14 دا لیۆنێل میسی گۆڵی یەكەمی بۆ ئەرجەنتین تۆماركردو دواتریش عوسمان باكال لەخولەكی 36 دا توانی گۆڵی یەكسانبون بۆ هۆڵەندا تۆماربكات، بەو شێوەیە گێمی یەكەمی یاریەكە كۆتایی هات، لەگێمی دووەمی یاریەكەشدا هیچ لایەكیان نەیان توانی گۆڵ تۆماربكەنو كاتی یاسایی یاریەكە بەیەكسانبونی هەردوو لایان بەیەك گۆڵ كۆتایی هات.
دواتر لەدوا خولەكی گێمی یەكەمی زیادكراودا، یاریزان دی ماریا توانی گۆڵی دووەمو سەركەوتن بۆ ئەرجەنتین تۆماربكاتو هەڵبژاردەكەی گەیاندە چوار گۆشەی زێرینو بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل یاری دەكات.
سەرچاوه:داهێنان