1

بابه‌ت: وەرزش بۆ دژەخەمۆكی

بۆچی وەرزش بۆ خەمۆكی سوودمەندی هەیه؟

وەڵامی ئەم پرسیاره كۆمەڵێك له توێژەرانی ئەمەریكی لەئاكامی لێكۆڵینەوەكانیان لەسەر مشك و جرجی تاقیگه پێیگەیشتن: لەئاكامی جوڵاندنەوەی لەش مێشكی مرۆڤ هەڵدەستێت به دەرهاویژتنی دژەخەمۆكییەكی سروشتی ناسراو به "VGF". بەم شێوەیەش دەردەكەوێت، كه وەرزش كاریگەرییەکی هاوشێوەی بۆ سەر كیمیایی مێشك هەیه، ئەوەش وەك "ئەلکترۆکۆنڤوولسیڤ تێراپی" (ECT). ئەو تێراپییەش چارەسەرێكی زۆر كاریگەره و بۆ خەمۆكییەكی بەهێز وەك چارەسەركردن بەكاردەهێنرێت.

ئەگەر جوڵاندنی لەش، وەك لە مشك و جرجدا دەركەوتووه، سوودمەندی چارەسەری هەبێت، ئەوا دەكرێت "VGF" وەك دژەخەمۆكییەك تەماشا بكرێت.

لێكۆڵینەوەكانی پێشووتر نیشانیاندابوو، كه وەرزش كاردانەوەی پۆزەتیڤی بۆ سەر مێشكی مرۆڤ هەیه. لەڕێگای ئەنجامدانی مەشقی وەرزشییەوه مرۆڤ دەتوانێت توانا خوێندنەوەكانی خۆی بەهێز بكات. هەروەها كەسانی بەتەمەنچوو دەتوانن لەڕێگای ئەنجامدانی مەشقی وەرزشییەوه زیاتر كۆنترۆڵی ڕەفتارەكانی خۆیان بكەن و خانەكانی مێشكیان لەزیانی نەخۆشییەكانی مێشك بپارێزن.

وەك دەركەوتووه و دەردەكەوێت، وەرزش بەتەنها سوودمەندی بۆ كەسانی تەندروست نییه، بەڵكو سوودمەندی بۆ كەسانی تووشبوون به خەمۆكیش هەیه، ئەوەش تاكو ئێستا زانیارییەكی نەزانراو بوو.

بۆ سەلماندنی توانای وەرزش بۆ كەمكردنەوەی خەمۆكی "Ronald Duman" و هاوەڵەكانی لەزانكۆی "Yale" له "New Haven" هەڵسان بەتاقیكردنەوەی كاریگەری وەرزش لەسەر دوو گروپ له مشك: یەكێك له گروپەكان لەناو قەفەزێكی ئاساییدا دانران و گروپەكەی دیكەش هەموو شەوێك لەسەر خوولەیەك دەسووڕانەوه.

پاش تێپەڕبوونی حەوت ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكاندا توێژەران له بۆیان دەركەوت، كه گروپی دووەمی مشكەكان چالاكی 33 جین لە "Hippocampus" ڕوویان لەبەرزبوونەوه كردووه. ئەو بەشەی مێشكیش سەر به "Limbic system" و له مرۆڤدا بەهۆی خەمۆكییەوه دووچاری گۆڕانكاری زۆر دەبێتەوه.

لێكۆڵینەوەكانی دیكه نیشانیاندا، كه جینی "VGF" و پڕۆتینی بەرهەمهاتوو ڕۆڵێكی گرنگ دەبینن: ئەگەر هاتوو مشكەكانی گروپی یەكەم بەشێوەی دەستكرد "VGF"یان بدرێتی، ئەوا ئەوانیش وەك مشكەكانی گروپی دووەم دژەخەمۆكییان تێدا بەرز دەبێتەوه و دووچاری خەمۆكی نابنەوه. توێژەران به بلۆكردنی جینی "VGF" هیچ كاردانەوەیەكی پۆزەتیڤی وەرزشیان لەنێو مشكەكانی بەشداربووی ئەم لێکۆڵینەوەیە‌دا بەدینەكرد.

دەرئەنجامی ئەم لێکۆڵینەوەیه دەریدەخات، كه "VGF" ڕۆڵی گەیاندنی گرنگ دەبینێت. بەهۆی جوڵاندنەوەوه مێشك دەتوانێت زنجیرەیەك لەكاردانەوەی دەستبكەوێت. ئاكامی كاردانەوەكانیش بۆ میتابۆلیزم ڕۆڵی گرنگی خۆیان هەیه و بۆ بەهێزكردنی خانەكانی دەمارگیری سوودیان هەیه. لێرەدا توێژەران پێیانوایه، كه بۆ پەرەپێدانی هەره دژەخەمۆكییەك پێویسته "VGF" وەك چاوگێكی گرنگ تەماشا بكرێت.

سەرچاوەی هەواڵ:xozga

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

2

وه‌ڵام: وەرزش بۆ دژەخەمۆكی

دەست خۆش بەسودە

3

وه‌ڵام: وەرزش بۆ دژەخەمۆكی

zhela نووسی:

دەست خۆش بەسودە

سوپاس گيانە

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]

4

وه‌ڵام: وەرزش بۆ دژەخەمۆكی

swpas basuda

[size=16]پیشه‌ی بۆگه‌نجان[/size]
                                               ‌
   http://webchinupload.com/files/zhyan-b92ba3cd5d.gif
abas_qamaa@yahoo.com