بابهت: ڕاپۆرت:هیگواین نزیكە لە نوێ كردنەوەی بۆندەكەی
هێڕشبەری و گۆڵكاری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی گۆنزالۆ هیگواین لە گفتوگۆ كردن ـدایە بۆ درێژ كردنەوەی بۆندەكەی لەگەڵ یانەی ڕیال مەدرید،،،هێڕشبەری نێودەوڵەتی ئەرجەنتینی ئێستا یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی لۆس بلانكۆس تایبەت لەم وەرزە كە توانی ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات وە لەم وەرزە توانویەتی 14 گۆڵ تۆمار بكات تا ئێستا وە باشترین جێگرەوەیە بۆ یاریزان كەریم بێنزیما،،،ڕۆژنامەی ASـی ئیسپانی ڕاپۆرتێكی بڵاو كردەوە كەوا یاریزان هیگواین نزیكە لە درێژ كردنەوەی بۆندەكە،بەڕێوەبەری گشتی یانەی شاهانە خۆرخی ڤالدانۆ ئەوەی دووپات كردەوە كەوا گفتوگۆییەكان بەردەوامن لەگەڵ ئەستێرەی 22 ساڵەی ئەرجەنتینی وە زۆر نزیكن لە گەیشتن بە ڕێكەوتنێك.

ياريگا


