بابهت: گواستنەوە : ئاری داسیلڤا چوە ریزەكانی سپارتاك مۆسكۆ

پێگەی ئەمرۆی روسیا لەسەربڵاوكراوەی پێگەی فەرمی یانەی سپارتاك مۆسكۆی روسی بڵاویكردەوە كە یانەی سپارتاك گرێبەستێكێان لەگەڵ یاریزانی بەرازیلی ئاری داسیلڤا فیریرای هێرشبەری یانەی ئەلكەماری هۆڵەندی مۆركرد ، بەپێی پشكنینە پزیشكیەكان یاریزان سەركەوتوو بوە لە سەلامەتی ئەمە پێش ئەوەی واژووی گرێبەستەكە بكات ، بەمەش یاریزانی بەرازیلی بەشداردەبێت لە ئۆردوگای مەشقی سپارتاك كە بریارە لە ئیسپانیا ئەنجامی بدەن.
ئاری داسیلڤای 24 ساڵ ، 55 یاری لەگەڵ ئەلكەماری هۆڵەندی ئەنجامداوەو 18 گۆڵی تۆماركردوە.
ياريگا