بابهت: ریال مەدرید چاودێری مۆرینیۆ دەكات

پێرێز ئامادەیە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بە مۆرینیۆ بكات
بەرێوەبەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دڵخۆش نیە بە راهێنەری ئێستای یانەكە پلیگرینی، جیاوازی خاڵەكانی ریال تەنها 5 خاڵە لە گەڵ یەكەمی ریزبەندی كە بەرشلۆنەیە و ئەمەش جیاوازیەكی زۆر نیە و هۆی ئەوەیە بەرێوەبەرایەتی ریال زیاتر ئارامیان گرتوە.
هەروەها سەرۆكی یانە پێرێز هەوڵی زۆر ئەدات بۆ راكێشانی مۆرینیۆ بۆ سەرپەرشتی كردنی یانەكەی وەكوبەرێوەبەری هونەری یانەی ریال و پێریز ئامادەیە بری 7 ملیۆن یۆرۆ پێشكەش بكات بۆ دەستەبەركردنی مۆرینۆی پورتوگالی و راهێنەری ئێستای ئەنتەرمیلان.
ياريگا