1

بابه‌ت: هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەڕازیل بە سەرکردایەتی رۆناڵدینهۆ لە سەنگافورەی بردەوە

http://www.gulfup.com/up/pfiles/tia69252.jpg

لە میانی یارییە دۆستانەکاندا بۆ خۆئامادەکردن بۆ ئۆڵۆمپیاتی پەکین، دووشەممەی رابردوو هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەڕازیل بە سەرکردایەتی رۆناڵدینهۆ بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی سەنگافورەی بردەوە، لە نێو یاریگای سەنگافورەدا، گۆڵەکانیش یاریزانان دیگۆ(د.20) ، رۆناڵدینهۆ(د.26)، جۆ(د.80) تۆمارکریان کرد.
شایانی باسە لەم یارییەدا ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی میلانی ئیتاڵی رۆنالدینهۆ تا رادەیەک توانی ئاستی بگەڕێتەوە بۆ ئاستی جارانی و بە شێوەیەکی باش دەبینرا.
هەروەها هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەڕازیل بە ده‌ یاریزانەوە یاری دەکرد پاش ئەوەی لە گێمی دووەمدا بەرگریکاری هەڵبژاردەکە ئەلێکس بە کارتی سوور کرایە دەرەوەی یاریگا.

Nothing..!!

2

وه‌ڵام: هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەڕازیل بە سەرکردایەتی رۆناڵدینهۆ لە سەنگافورەی بردەوە

دەست خۆش بەرێزم.

3

وه‌ڵام: هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بەڕازیل بە سەرکردایەتی رۆناڵدینهۆ لە سەنگافورەی بردەوە

سوپاس گیانە.:)

Nothing..!!