بابهت: ماریگا:ڤێرا یاریزانێکی گەورەیە
ماکدۆناڵد ماریگای یاریزانی نوێی یانەی ئەنتەرمیلان ستایشی پاتریک ڤێرای یاریزانی پێشووی یانەی ئەنتەرمیلانی کرد و بەیاریزانێکی گەورە و بەئەزموونی لەقەڵەمدا،هاوکات پێیوایە لەئەنتەرمیلان دەرفەتی زیاتر بۆ یاریزانی لاو دەڕەخسێنرێت و خۆشحاڵە بەهاتنی بۆ ڕیزی ئەنتەرمیلان.ماریگا دەربارەی هاتنی بۆ ئەنتەر وتی”من خۆشحاڵم بەهاتنم بۆ ئەنتەرمیلان،ئەمەوێت زۆرشت لەو ڕاهێنەرە گەورەیەوە فێرببم،یاریکردن بۆ ئەنتەرمیلان چێژێکی زۆرم پێدەبەخشێت و لێرە گرنگی بەیاریزانی لاو دەدرێت و دەرفەتی زۆریان بۆ دەڕەخسێنن”.لەبەشێکی دیکەی وتەکانیدا وتی”من بۆ پڕکردنەوەی شوێنی پاتریک ڤێرا هاتووم،زۆر یاری ئەوم بینیوە و یاریزانێکی گەورەیە”.دواتر دەربارەی نهێنی پۆشینی درێسی ژمارە 17 وتی”هیچ چیرۆکێکی لەپشتەوە نیە،تەنها کاتێک چوومە پارما ئەو ژمارەیە بە کەس نەدرابوو،کەهاتمە ئێرەش بەهەمان شێوە بۆیە دووبارە هەڵمبژاردەوە”.

ياريگا