بابهت: ڕانێری:پێویستە لەسەر ئەم ئاستەمان بەردەوام بین

کڵاودیۆ ڕانێری ڕاهێنەری ڕۆما دڵخۆش بەسەرکەوتنەکانی ئەم دواییەی یانەکەی و بەتایبەت بردنەوەکەی دوێنی لەیانەی ئۆدێنیزی و نزیکبوونەوە لەگەشتن بەیاری کۆتای،لەگەل ئەوەشدا داوا لەیاریزانەکانی دەکات لەخۆیان نەبن بای،چونکە هێشتا زۆریان لەپێشە و هێشتا گەشتنیان بەیاری کۆتای کوپا ئیتاڵیا مسۆگەر نەکردووە هەرچەندە بەدووگۆڵی بێبەرامبەر لەئۆدێنیزیان بردەوە.ڕانێری بۆ کەناڵی ڕای سپۆرت وتی”ئەنجامەکانی ئەم دواییە مایەی دڵخۆشی ئێمەن،بەڵام نابێت ئێمە واهەستبەکەین هەموو شتێک تەواوبووە،چونکە هێشتا سەرکەوتنمان بۆ یاری کۆتای کوپا ئیتاڵیا مسۆگەر نەکردووە و لەخولی ئیتاڵی یانەکانی ناپۆلی و یۆڤانتۆس چاویان لەسەر پلەکانی پێشەوەیە”.دواتر دەربارەی گەڕاندنەوەی فرانچیسکۆ تۆتی کاپتنی یانەکە لەپێکان و پێشکەشکردنی ئەو ئاستە بەرزە وتی”بەشێوەیەکی زۆر باش یاری کرد و باوەڕناکەیت توشی پێکان هاتبێت،لەژووری خۆگۆڕینی یاریزانان قسەمان کرد و هەستدەکات ئازارەکانی پێی کەمتربوونەتەوە و ئێستا بەرەو باشتر دەڕوات”.
ياريگا