بابهت: گرێبەستی مارسیلۆ تا 2015 نوێکرایەوە

ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید لەسەر پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردەوە گرێبەستی مارسیلۆی یاریزانی یانەکەی تاکو 2015 نوێکردەوە لەکاتێکدا لە 2012 کۆتای دەهات.مارسیلۆ ڤێیرا داسیلڤا جۆنیۆر لەدایکبووی 12/5/1988ـی شاری ڕیۆدی جانیرۆیە و لەتەمەنی 18 ساڵیدا یاری بۆ یانەی فلۆمێنیزی دەکرد و نزیکبوو لەچوون بۆ سیڤیلیا،بەڵام ڕیاڵ مەدرید لەبەرژەوەندی خۆی گرێبەستەکەی یەکلاکردەوە.لەگەڵ هاتنیدا بۆ ڕیاڵ مەدرید بە ڕۆبێرتۆ کارلۆسی نوێ ناوزەندکرا بەهۆی خێراییەکەی و لێدانە بەهێزەکانی و دەرچوونەکانی لەباڵەکانەوە،ئەمەش وای لەپیلیگرینی ڕاهێنەر کرد،زۆرجار لەهێڵی ناوەندا یاری پێبکات و لەو ئەرکەشیدا سەرکەوتووبووە.
ياريگا