بابهت: && من و تۆ &&
من و تۆ
ماوەیەکە دڵم تەنگە
ئاوێزانم لە گەڵ خەما
ساتێک نییە بێ باران بم
لە ژێر هەوری ڕەشی خەما
هانا ئەبەم بۆ هەر شوێنێ
لە بەختی من هەموو تەمە
خۆشی مانای نییە لای من
هەوڵەکانم بێ بەرهەمە
دەستی قەدەر هێند زاڵمە
دەرگای خۆزگەی کلیل داوە
بە ناچاری دانیشتووم و
فرمێسک دەڕژم بەم دوو چاوە
دڵشاد سەنگاوی