بابهت: گاگۆ: ئەمەوێت ڕیال بەجێ بێڵم
ڕۆژنامەی ماركای ئیسپانی كە زۆر نزیكە لە یانەی ڕیال مەدریدەوە ئەوەی ڕاگەیاند كەوا: یاریزانی هێڵی ناوەراستی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و یانەی ڕیال مەدرید ” فیرناندۆ گاگۆ ” نیازی وایە یانەكەی بەجێ بهێڵێت، ئەمەش دوای ئەوەی دێت كە ڕاهێنەر “پلگرینی” لەگەڵ دەست بەكاربوونیەوە ناوبراوی لەسەر هێڵی یەدەگ داناوە، گاگۆ بەمەبەستی لە دەست نەدانی متمانەی لای مارادۆنا بۆ بەشداری پێكردنی مۆندیالی داهاتوو ئەیەوێ یانەكەی جێ بهێڵێت و ڕووبكاتە یانەیەكی تر، شایانی باسە یانەی مانچستر سیتی بۆندێكی 15 ملیۆن یۆرۆی خستە بەردەم گاگۆ بەڵام یانەی ڕیال مەدرید ڕەتی كردەوە بە بیانوی كەمی بڕی بۆندەكەو داوای 25 ملیۆن دەكات بەرامبەر ناوبراو .
ياريگا
