1

بابه‌ت: سپێرز 11 ملیۆن پاوند پێشكەش بە كایێر دەكات

بە پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی The Mirrorـی بەریتانی یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی بەردەوامە لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ یانەی پالێرمۆـی ئیتاڵی سەبارەت بە یاریزانی دانیماركی سایمۆن كایێر،،دەمێكە ناوی سپێرز بەستراوەتەوە بەو یاریزانە كە بۆ ماوەی دوو ساڵە بۆتە ئامانجی چەندین یانەی ئەوروپی،،،یانەكانی چێڵسی و مانشستەر یونایتد و مانشستەر سیتی و لیڤەرپوول ـیش گرنگیان بەو یاریزانە داوە وە بە پێی ڕاپۆرتەكان یانەی تۆتنهام نزیكە لە كۆتایی پێهێنانی ئەو ڕكابەرییە،،،یانەی تۆتنهام ئامادەیە بڕی 11 ملیۆن جونەی ئەسترلینی خەرج بكات لە پێناو بەرگریكاری نێودەوڵەتی وە مووچەیەكی هەفتانە بگاتە 100 هەزار پاوند كە ئەمەش مووچەیەكی زۆر باش و گونجاوە،،،لە لایەكی تریشەوە یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس جۆرجیۆ كیلینی ـیش لە ڕادارەكانی هاری ڕێدناپ ـدایە.


ياريگا

[center]مـــه‌ کــــۆى کــــــوردان
مــــالێــک بۆ هــــه‌ موو کـــــوردان


WWW.Mkurdan.COM
[/center]