بابهت: یارییە ئۆڵۆمپیەكان
یارییە ئۆڵۆمپیەكان یان ئۆڵۆمپیاد: روداوێكی وەرزشی جیهانییە، تیایدا یاریزانی سەرجەم وەرزشەكان بەشداری دەكەن، چوار ساڵ جارێك رێكدەخرێت.
مێژووی ئۆڵۆمپیاد دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی یۆنانی كۆن، لەسەدەی 19 زایەنیدا سەر لەنوێ خانەدانە فەڕەنسیەكان زیندوویان كردۆتەوه.
دوای ئەوە لەساڵی 1896وە هەموو چوار ساڵ جارێك رێكدەخرێت، بەڵام لە ماوەی جەنگی یەكەم و دووەمی جیهانیدا رێك نەخراو جیهان لەو روداوە وەرزشیە گرنگە بێبەشكرا.
ئۆلۆمپیادی كۆن:
كۆنترین خولی یارییە لە جیهاندا ، ناوەكەشی لە ناوی شاری ئۆڵمپیادی یۆنانیەوە هاتوە كە ناوەندی خواپەرستی بووه.
لە ساڵی 776 بەر لە زایینەوە دەستی پێكردوە، چوار ساڵ جارێك لە سەر شەرفی (زۆس) ی خواوەندی یۆنانی و ژنەكەی رێكدەخراو و ماوەی 7 رۆژی دەخایاند.
لە راستیدا ئۆڵۆمپیاد بەتەنها روداوێكی وەزرشی نەبووە بەڵكو مانای ئاینیو نیشتیمانیشی لەخۆ گرتوە.
هەندێك سەرچاوە باس لەوە دەكەن كە هەرقل 6 وەرزشی داهێناوە، لە سەدەی پێنجەمەی بەرلە زاییندا بووەتە 13 یاری ، 10 یان بۆ گەورەكانو ئەوی دی بۆ منداڵان بووە، نمونەی یاری گەورەكان بریتیبوون لە زۆرانبازیو بۆكسێنو پێشبڕكێی ی ئەسپو پێشبڕكێی عەرەبانە، یاری منداڵانیش بریتی بون لە یاری تۆپی پێو تۆپی دەستو زۆرانبازیو بۆكسێن.
ساڵی 1924 یاری ئۆڵۆمپیادی زستانەش داهێنرا كە بەهەمان شێوە 4 ساڵ جارێك رێكدەخرێتو بەوە لە یاری ئۆڵۆمپیادی هاوینە جوێدەكرێتەوە، كە سەرجەم یارییەكانی زستانەن و بەتەنها لە سەربەفرو سەهۆڵبەندان ئەنجامدەدرێن.