بابهت: خەمی دووری
خەمی دووری
فرمێسك بۆتە هاوڕیی چاوم
گریان وازم لێ ناهێنێ
ژانی غوربەت دڵی گرتوم
ڕووحیشم دا ئە خورپێنێ
شانسە کەم یەکجار نەگریسە
دەرگای شادی لی داخستووم
بێ دەنگی تۆش ئەوەندەی تر
پەپوولەی ئارەزوی کوشتووم
سوك و ئاسان فریوت دام
هەموو ژیانت کردم بە خەم
هەتاکوو ئە و ڕۆژەی ئەمرم
بڕوا مەکە لە یادت کەم
دە پێم بڵێ هەتاکوو کەی
ئەینوێنی بێ وەفایی
دەپێم بڵێ هەتاکوو کەی
ئەم کەیتە هاوڕێ ی تەنیایی؟
ڕووحم لە ژێر پێت ڕا ئەخەم
بە خوا گەر بێیت بە میوانی
لە تەنیایی ڕزگارم کەیت
پێم ببەخشی شادمانی
دەی وەرە وا چاوەرێتم
ئیلهامی دڵ خۆشەویستم
تەنها جارێ لێو بە لێوت بناسێنم
سۆزی دڵت لێ ببیستم
...........................................
ڕەوەند پەشێو