بابهت: شەحنكردنەوەی مرۆڤ
قال النبي صلى الله وسلم : " قيلوا، فإن الشياطين لا تقيل ".(*)
پێغەمبەر (ص) لەم فە رمودەیەدا فەرمانمان پێ دەكات بە كردنی قەیلوله.
قەیلولە چییە و بۆ فەرمانمان پێ دەكات؟
قەیلولە:خەوێكە لە نیوەڕۆدا لەمەرجەكانی ئەوەیە كە دەبێ خەوێكی كورت بێت.
زانستی سەردەم تەئكید لەسەر گرنگی قەیلولە دەكاتەوە كە دەبێتە هۆی شەحنكردنەوەی مرۆڤ و گەڕاندنەوەی ئەو هێزەی كە لە بەیانیدا سەرفی كردووە، وە ئارامی پێ دەبەخشێت.
پاش تەواوبوونی ئەو دیراسەیەی كە لەژێر چاودێری لێكۆڵەرەوەی ئیسپانی " د. إیسكالانتی " دا بەڕێوەچوو دەربارەی قەیلولە دەركەوت كە قەیلولە دەبێَتە هۆی بەهێزبوونی زاكرەو تەركیز، وە دەبێتە هۆی چالاكبونەوەی مێشك و ئاسودە بونی ،وە ئامۆژگاریمان دەكەن بە درێژ نەكردنەوەی قەیلولە لەبەر ئەوەی كاریگەری دەبێت لەسەر خەوتنی ئاسایی شەو.وە دەڵێ وا باشە لەنێوان 10-40 دەقیقەدا بێت، وە " د. إیسكالانتی " ئاماژەی بەوەدا كە ئێستا لە دەوڵەتانی ڕۆژئاوا گرنگی زۆر بە قەیلولە دەدرێت، وەك ئاشكرایە لە هەنێ فەرمانگە جێگەی تایبەت بۆ ئەمە ئامادە كراوە.
لێكۆڵەرەوان تەئكید لەوە دەكەنەوە كە ئەگەر قەیلولە لە(40) دەقیقە تێپەڕ نەكات ئەوا كار ناكاتە سەر خەوتنی شەو بەلاَم ئەگەر لە(40) دەقیقە زیاتر بوو ئەوا كار دەكاتە سەر خەوتنی شەو و دەبێتە هۆی گرانی خەو و خەولێنەكەوتن لە شەوا.
كۆمةل نيوز
