بابهت: گرنگترین خاڵە لاوازەکانی پیاو چین؟؟؟
ئەمانە گرنگترین خاڵە لاوازەکانی پیاوانن بۆیە لەسەر تۆی پیاو پێویستە لەم خاڵە لاوازانە ئاگاداربی لە هەوڵی چاک کردنەوەی بی..
ئەگەر تۆ ئافرەتی دەیخوێنیتەوە ئەم خاڵە لاوازانە نەقۆزنەوە لەپیاوان هەوڵبدەن لە نەهێشتنیان بن....
1ـمردنی باوک:
ئەو کات پیاو هەست بەڕوخانێکی گەورە دەکات دوای مردنی باوکی بەتایبەت ئەگەر کوڕە گەورەی باوکی بێت,چونکە دەزانێت ئیتر دەبێت ئەو لەمەدوا بەرپرسیاریەتی خێزان بخاتە ئەستۆ,گەلێک جاریش پیاو کە باوکی دەمرێت هەست بە تێک شکان دەکات,لەبەر ئەوەی باوکی بەر لەوەی کورەکەی بکاتە پیاوێکی کامل و تەواو ئینجا جێیهێشت...
2ـ ڕەت کردنەوەو هەست کردن بە کەمی:
پیاو کاتێک لەلایەن کەسێکەوە چ لەلایەن بەڕێوبەرەکەی یاخود سەرکارەکەی یان ڕەگەزی بەرامبەر رەت دەکرێتەوە ئیتر تا هەتایە هەست کردن بە کەمی لەناخیدا دروست دەبێت,کاردانەوەشی بەجۆرێک دەبێت کە هەمیشە هەستێکی شەڕانگێزی لا دروست دەبێت و هەمیشە بێزاریشی پێوە دیارە...
3ـ دوو دڵی بەرامبەر بە موچە:
لەبەر ئەوەی زۆرینەی بەرپرسیاریەتیەکانی ژیان لەسەر پیاوە بۆیە هەمیشە پیاو لەترس و دڵە ڕاوکێی ئەوە دایە ڕۆژێ لە رۆژان موچەکەی کەم بێتەوە یاخود نەمێنێ.
4ـ گریانی ئافرەت:
هەموو پیاوێک لەم دونیایە بارامبەر گریانی ئافرەت لاوازە,بەلکو گەلێ جار پیاو بە گریانی ئافرەت تێکدەشکێت,ئەگەرچی گریان بەشێکە لە تایبەتمەندی و سروشتی ئافرەتان بەڵام دیسانەوە پیاوان بەرامبەر تایبەت مەندی ئافرەتان تێک دەشکێ,بۆیە لەسەر پیاوان پێویستە لەم کاتە شتێک بدەن بەدەست ئافرەتەکە تاگریانەکەی پێ بسڕێتەوە,نەک خۆی تێک شکاو پیشان بدات...
ئەگەر هەر خاڵێکم بیر چووە ئێوە بینوسن...لەگەڵ رێزمدا
و توفيتني اذا كنت وفاة خيرا لي
خوایه وڵاتم له(درۆ و بێ بارانی و نهخۆشی)بپارێزه..


