بابهت: زیرەكترین منداڵ لەجیهان
منداڵێكى بچووكى بەریتانی زیرەكى گەیشتۆتەئاستێك كەهاوڵاتیانى تووشى شۆك كردووەو لەتەمەنى نزیكەى دوو ساڵ و نیوى زۆر شت دەزانێت.
لەمبارەیەوەرِۆژنامەى (دەیلى میل) ى بەریتانى ئاماژەى بەوەكردووە، كەئەو منداڵەبەریتانییەناوى (ئۆسكار وێرگلى) ییەو تەمەنى دووساڵ و پێنج مانگ و 11 رِۆژەو یەكەم منداڵى بەریتانییەناوى چوبێتەرِێكخراوى (مینسا) ى ئاستى بەرزى زیرەكى.
بەپێى ووتەى توێژەران ئاستى زیرەكى ئەو منداڵەلەپلەى 160 دایە، واتەئاستى زیرەكى نزیكەلەئاستى زیرەكى (ئەنیشتاین) و كەس و كارى پێیان وایەئەو نیشانەى تایبەتى ئەو منداڵەیەكەلەتەمەنى 9 مانگى قسەى كردوەو لەتەمەنى 18 مانگى پیتەئەبجەدییەكانى بەدواى یەكدا رِیز كردووەو لەتەمەنى دوو ساڵیشدا بەهەزاران دەستەواژەفێربووە.
لەبارەى ئەوەى كەئایا كەى وا لەخانەوادەكەیان هەبووە، لێكۆڵینەوەكەئەوى دەرخستووەكەباوكى ئەو منداڵەكەسێكى ئاسایى بووە، بەڵام خاڵى لەتەمەنى 13 ساڵیدا برِوانامەى زانكۆیى لەزانشتى كۆمپیوتەر وەرگرتووە.
سەرچاوە : http://www.kurdiu.org



