1

بابه‌ت: مەترسى ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتى بنبرِكردن و چارەسەركردنى

مەترسى ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتى بنبرِكردن و چارەسەركردنى ... تەندروستی
ماددە هۆشبەرەكان یان سروشتین یان دروستكراون و بەكاردەهێنرێن بۆ تێكدان' و كەم كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوەیەكى كەم .. واتەدوو جۆر ماددەهۆشبەر هەیە:
یەكەم: ماددەهۆشبەرەسروشتىیەكان كەبەشێوەى بنێشت بەكاردەهێنرێن و بۆ ماوەى چەند سەعاتێك بەردەوام دەبن و دەبنەهۆى تێكچوون لەدەمارگەلى گشتى و خاوبوونەوەو بێ هێزى لەش، یان شێوەى هەڵمژین

ماددە هۆشبەرەكان یان سروشتین یان دروستكراون و بەكاردەهێنرێن بۆ تێكدان' و كەم كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوەیەكى كەم .. واتەدوو جۆر ماددەهۆشبەر هەیە:
یەكەم: ماددەهۆشبەرەسروشتىیەكان كەبەشێوەى بنێشت بەكاردەهێنرێن و بۆ ماوەى چەند سەعاتێك بەردەوام دەبن و دەبنەهۆى تێكچوون لەدەمارگەلى گشتى و خاوبوونەوەو بێ هێزى لەش، یان شێوەى هەڵمژین



بسم الله الرحمن الرحيم

لەرِێگاى كۆئەندامى هەناسەدانەوەكەدەبێتەهۆكارێك بۆ لاوازكردنى ماسولكەى دڵ و تووشبوون بەسینگەسۆتە (ذبحة صدرية).
دووەم: ماددەهۆشبەرەدروستكراوەكان وەكو دەرمانى جۆراوجۆرى كیمیایی كەبەشێوەى خەپلەبەكاردەهێنرێت وەكو ئەو جۆرەدەرمانانەكەبۆ وریاكردنەوەو نەخەوتن بەكاردێن كەزۆر جار لەنێوانى شۆفێرەكان بڵاودەبێتەوەلەكاتى لێخورِین بۆ ماوەیەكى زۆر یان لەنێوان خوێندكاران لەكاتى شەوانى پێش تاقیكردنەوە، بەڵام دەبێتەهۆى لەبیرچوونى هەموو زانیارییەكانى مێشك بە هۆى كەم خەوى ، هەروەها جۆرەكانى دەرمانى خاوكەرى كیمیایی و ماددەى هۆشبەرەدروستكراوەكیمیاییەكان كەكۆنترِۆڵى مێشك تێكدەدەن و دەبنەهۆى پەلامارى كەسانى دەوروبەرو كوشتنیان و ئەنجامدانى كارى نائاسایی (شاذ) وكێشەكانى دیكەى ئەم حاڵەتە.

كاریگەرى ماددەهۆشبەرەكان لەسەر مرۆڤ
ماددەهۆشبەرەكان دەبنەكاریگەریەك لەسەر مرۆڤ كەتووشى هەندێ كێشەى كەسێتى و دەروونى و كۆمەڵایەتى دەبێت وەكو:
یەكەم: كوشتنى كەسانێكى دەوروبەرى یان پەلاماردانى كەسانێكى نزیك لەناو خێزان وەكو خوشك و دایك و كچ و تەعەددا كردن لەسەریان بەهەموو جۆرەكانى كارى نایاسایی و ناشەرعى وەكو چەندەها حاڵەت رِووداوەو رِوودەدات بەشێوەى رِۆژانە.
دووەم: تووش بوون بەسستبوونى مێشك و كۆئەندامى دەمارگەلى گشتى كەدەبێتەهۆى تێكدان لەشێوەى لەش و كۆنترۆڵكردن لەكاتى هەڵسوكەوت و رِێكردندا.
سێیەم: هێزى مێشك وتواناى بیركردنەوەى كەم دەكات و كەسى تووشبوو بێ ئاگا دەبێت.
چوارەم: كەسى تووشبوو لەكۆتاییەدەمرێت بەهۆى وەرگرتنى رِێژەیەكى زۆر لەماددەهۆشبەرەكان یان تووشى ئیفلیجی (شلل) دەبێت لەبەشى سەرەوەى یان خوارەوەى لەش.
پێنجەم: دەبێتەهۆى لەناودانى پەیوەندى و دووبەرەكى لەنێوان ئەندامەكانى خێزان و خراپى لە رەووشتیان.
هەروەها زیانى تریشى هەیەوەكو‌( تێكچوونى مێشك ، ژە‌هراوی بوونى خوێن بە‌ئە‌لكەهوول ، هەوكردنى دە‌مارەكانى ئەعساب ، هە‌وكردنى دە‌مارەكانى چاو كە‌دە‌بێتە‌هۆى كوێرى ، هە‌ڵاوسانى سپڵ ، زیادبوونى تاوان و تاوانى ئابرِووتكێن ...هتد).

كاریگەرى ماددەهۆشبەرەكان لەسەر پەیوەندیەكۆمەڵایەتییەكان
ماددەهۆشبەرەكان كاریگەریەكى سەرەكیان هەیە لەسەر تێكدانى ئاستى توانا و چالاكى مرۆڤى تووشبوو لەكۆمەڵگادا بەهۆى كەمى تێگەیشتنى مێشك و نەكۆنترۆڵكردنى جموجۆڵى ئەندامەكانى لەش و وازهێنان لە ئەنجامدانى ئیش و كارى رِۆژانە. هەروەها مرۆڤى تووشبوو لەسەرەتاوەبە رِێژەیەكى كەم دەست پێ دەكات و پارەیەكى كەمى بۆ تەرخان دەكات بەڵام لە دواى چەند رِۆژێكى كەم رِێژەى ماددەهۆشبەرەكەزیاد دەكات و برِەپارەى زیاترى بۆ تەرخان دەكات ، هەروەها كەسى تووشبوو كێشەى ئابوورى و بێ ئیشى و بێ پارەیی و وازهێنان لەماڵ و منداڵ و قەرزارى كەسانى دیكەدەبێت جگەلە كێشەى تەندروستى ونائارامى وتاوان. هەروەها دەبێتەهۆكارێكى سەرەكى بۆ تێكدانى كۆمەڵگا و پێویستى بەمووچەیەكى زۆر دەبێت بۆ چارەسەركردنى.

هۆكارى بڵاوبوونەوەو بەكارهێنانى ماددەهۆشبەرەكان
هۆكارەكانى بڵاوبوونەوەى ماددەهۆشبەرەجۆراوجۆرەكانى ناو كۆمەڵگا زۆرن بەڵام دەتوانین بڵێین چەند هۆكارێكى سەرەكیمان هەیەلەم بابەتەكەدەكرێ بە كورتى باسى بكەین لەوانە:
یەكەم: بێ كارى و بڵاوبوونەوەى فیلمى خراپ لە نێوان گەنجاندا هۆیەكى سەرەكیەبۆ فێربوونیان لەسەر ماددە هۆشبەرەكان.
دووەم: كێشەى رِۆژانەى ناو خێزان ... تێكچوونى نێوان دایك و باوك و خراپى ماموڵەكردنیان لەگەڵ منداڵەكانیاندا دەبێتەهاندەرێك بۆ بەكارهێنانى ماددەهۆشبەرەكان. هەروەها هاتنى هەندێ خەڵكى بیانى بۆ كوردستان بەمەبەستى كاركردن ماددەهۆشبەرەكان بڵاودەكەنەوەلەكۆمەڵدا ، ئەوەش بزانین زۆر جار ماددەهۆشبەرەكان دەبنەهۆى بڵاوبوونەوەى نەخۆشى ئایدز ، وەزۆربەى تووشبووان بەم نەخۆشیەماددەهۆشبەرەكان بەكاردێنن و بڵاویشى دەكەنەوە.

ئاستی دیاردەى ماددەهۆشبەرەكان لەكوردستاندا
لە كوردستان تا ئێستا زانیاریەكى زانستى تەندروستى تایبەتمان نییەلەسەر ژمارەى تووشبووان بەماددەهۆشبەرەكان چونكەهیچ توێژینەوەیەك نەكراوە بەشێوەیەكى پزیشكى یان یاسایی بۆ زانینی رِێژەى كەسانى تووشبوو و دانانى چارەسەرێكى گونجاو و خێرا بۆ ئەم كێشەیەپێش بڵاوبوونەوى بەشێوەیەكى مەترسیدار كەدەبێتەهۆى زیادبوونى رِێژەى تاوان و كارى نایاسایی.

ئایا بەكارهێنانى ماددەهۆشبەرەكان زیاتر لەچى چینێكى كۆمەڵدا دەبینرێت ؟ بۆ چى ؟
جیاوازى هەیەلەنێوان تواناى كەسەكان لەرِووى ئابوورییەوەبۆ كرِینى ماددەهۆشبەرەكان بەگوێرەى نرخ و تواناى پێدانى ئەو نرخە، بۆیە ئەم بەكارهێنانەزیاتر لەنێوان ئەو كەسانەدا دەبینرێت كە
بەتوانان لەرِووى ئابوورییەوە، هەروەها لەنێوانى كەسانێكى تواناى ئابوورى كەم بڵاودەبێتەوە، ئەمەو جگەلەچینی گەنجان و لاوان و هەرزەكاران كە ژمارەى تووشبوونیان زۆرترەبەهۆى نەزانینەوەو كێشەى دەروونى كەلەم توێژەدا زۆرتر دەبێت.

چۆنێتى بنبرِ كردنی ئەم دیاردەیە
كەسانى تووشبوو بەتایبەت گەنجان ئەگەر زانیان ماددەهۆشبەرەكان زۆر بەئاسانى دەردەكەون لەپشكنین و شیكردنەوەى نموونەى میز كەلەدواى چەند رِۆژێك لەناو میزەكەدا دەمێنێت ئەوا دەبێتەهۆكارێك بۆ دووركەوتنەوەیان لە بەكارهێنانى ئەو جۆرەماددەخراپانەلەترسى ئاشكرابوونیان لەلایەن كەسانى دەوروبەرەوە، بۆیەسەر باوكانەئاگادارى هەڵسوكەوتى منداڵەكانیان بن ئەگەر نیشانەى ماددەهۆشبەرەكانیان بۆ دەركەوت دەبێت پشكنینێك ئەنجام بدەن لەسەر نموونەى میز لەبنكەى تەندروستى ، وەدەبێت نموونەى میزەكەلەناو پەرداخێكى پلاستیكى پاك بۆ ماوەى 3 بۆ 4 رِۆژ كۆبكرێتەوەلەناو سەلاجەدا بپارێزرێت وەئەگەر ئەنجامى پشكنینەكە پۆزەتیڤ بوو ، دەبێت پشكنینەكەدووبارەبكرێت لەسەر نموونەكەبۆ دڵنیایەكى زیاتر و كەمى هەڵە.

چارەسەرى كەسى تووشبوو
كەسى تووشبوو بەچەند جۆرێك چارەسەر دەكرێت لەوانە:
یەكەم: لەناوبردنى ماددەژەهراویەكانى ناو لەش و كەمكردنى ئازار و پێدانى شلەمەنى.
دووەم: چارەسەركردنى دەروونى و كۆمەڵایەتى بەزانینی كێشەى ناو خێزان و هۆكارى بەكارهێنانى ماددەى هۆشبەر.
سێیەم: فێركردنى كەسى تووشبوو بۆ ئەنجامدانى كارێكى گونجاو بەشێوەى رِۆژانەو چارەسەركردنى كێشەى نێو شوێنى ئیش وكارى.
چوارەم: باشكردنى پەیوەندى كەسى تووشبوو لەگەڵ خێزان و دەوروبەرى.
پێنجەم: بەدواداچوونى بەردەوام لەسەر كەسى تووشبووى چارەسەركراو بۆ ماوەى 6 مانگ تا 2 ساڵ لەسەرەتاى دەستپێكردن بە چارەسەركردنى.

دوا وتەى ئەم بابەتە
باش وایەباسى هەندێ نیشانەى تەندروستى بكەین بۆ زانینی حاڵەتى كەسانى تووشبوو بەكێشەى ماددەهۆشبەرەكان و هەوڵدان بۆ چارەسەركردنیان بۆ ئەوەی كێشەكەزیاد نەكات لەناو كۆمەڵگاى كورد چونكەئەگەر زیادى كرد بەئاسانى بنبرِ ناكرێت و بارى ئاسایشى وهێمنى ناو ووڵاتەكەمان تێكدەدات. زۆر جار دەبینین كەسانى تووشبوو بەماددە هۆشبەرەكان هەوڵدەدەن بۆ كرِینى ئەم جۆرەماددانەبەهەر نرخێك بێت كە حاڵ و ماڵى خۆیان و هەموو شتێك دەفرۆشن بۆ ئەم مەبەستەو دەبێتەهۆكارێك بۆ پەلاماردانى ئەندامانى خێزانى خۆیان لەلایەنى كەسانى دیكە ودووركەوتنەوەیان لەكۆمەڵگا بەگشتى و دژایەتى كردنى كەسانى دەوروبەریان بەتوندى و دەبێتەهۆى رِوخاندنى پەیوەندى لەنێوان مێرد و خێزان و منداڵ و تێكدانى خێزان بەگشتى و تووشبوون بەكێشەى ئابرِوتكێن و دزى كردن و ئەنجامدانى ئیشى خراپ و كوشتن بۆ دەستكەوتنى پێویستى خۆیان لەماددەهۆشبەرەكان ، هەروەها دەركەوتنى نیشانەى تایبەت لەسەر كەسانى تووشبوو بەماددە هۆشبەرەكان وەكو هەوكردنى هەردوو سێنگ و هەوكردنى دیوارى ناوەرِاستى دڵ و تووشبوون بەكەم خۆراكى و هیلاكى و لاوازى ونەخۆشی كۆئەندامى زاوزێ و حەساسیەت و نەخۆشی دەروونى دەمارگەلى ، لەگەڵ تووشبوون بەدڵەرِاوكێى دەروونى و كرژبوونى دەمارگەلى و توند و تیژى لەهەڵسوكەوت و لەرزى لەش و هێڵنج و كرژبوونى ماسولكەكان ، لەگەڵ هەستكردن بەنائارامى لەبیركردنەوەو تێكچوونى بارى كەسێتى خۆیەتى و هەست نەكردن بەكات و شوێنى خۆیان و هەستكردن بەتەنیایى ودووركەوتنەوەلەخێزان و كۆمەڵگا و دەبێتەمەترسى گەورا لەسەر كەسانى دەوروبەر بەهۆى تاوان و پەلاماردانى خەڵكى شارەكەیان بە شێوەیەكى توند و نا یاسایی.
هەروەها كەسانێكى تووشبوو دەگۆرِێن لەئاستى جموجۆڵى خێرا بۆ ئاستى خاوبوونەوەو ئاستى خوێندنیان تێكدەچێت و لەزۆربەى بابەتەكان پلەیان خراپ دەبێت و شێوەى جل و بەرگیان نارِێك و نائاسایى دەبێت و رِەنگى دەموچاویان زەرد دەبێت و هەست بەماتبوون و قەهرو خەفەت و لاوازى دەكەن و هەڵسوكەوت و ژیانى رِۆژانەى خۆیان بەنهێنى دەردەخەن و ناو و ناونیشانى برادەرەكانی خۆیان ئاشكرا ناكەن چونكەلەیەك گروپن و بەپێكەوە ماددەهۆشبەرەكان بەكاردەهێنن ، هەروەها نیشانەى رِێژەى خواردنی شیرینى و شەكر زیاد دەكات لەنێوانى كەسانى تووشبوو بەڵام بەپێچەوانەوەدەبینین رِێژەى خواردنى خۆراكى جۆراوجۆری رِۆژانەیان زۆر كەم دەبێت بەهۆى تێكچوون لە مێتابۆلیزمى هەرسكردن و كێشەى دەروونیان ، بۆیەبۆ چارەسەركردنى كێشەى بڵاوبوونەوەى بەكارهێنانى ماددەهۆشبەرەكان لەكوردستاندا دەبێت چەند رێ و شوێن لەبەر بگیرێت لەوانە:
كۆنترۆڵكردنى سنوورەكانى كوردستان بەدەوروبەرەوەو نەهێشتنى بڵاوكردن و فرۆشتنى ، دروستكردنى چەند ستافێكى پزیشكى بۆ بەدواداچوونى بەردەوامى ئەو حاڵەتە، دروستكردنى بنكەى تەندروستى تایبەت بەو كەسانەى تووشبوو بەماددەهۆشبەرەكان ، ئەنجامدانى چەند توێژینەوەیەكى وورد لەسەر رِێژەى تووشبووان و جۆرى چارەسەركردنیان ، بڵاوكردنەوەى هۆشیارى لەنێوان گەنجان و هەرزەكارەكان لەمەترسیەكانى ماددەهۆشبەرەكان.
لەكۆتایشدا دەبێت مەلا و مامۆستایانى ئایینى لەم بوارەدا رِۆڵ بگێرِن چونكەتەنها ترس لەخواى گەورەو زانینی حەرامى بەكارهێنانى ماددەهۆشبەرەكان دەبێتەهۆكارێكى سەرەكى بۆ بنبرِكردنى ئەم كێشەبەشێوەیەكى گشتى ،پێغە‌مبە‌ریش (صلى الله علیه وسلم) دە‌فە‌رموێ ( كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْرٌ وَكُلُّ خَمْرٍ حَرَامٌ ). (رواەمسلم - فەرموودەى ژمارە3735 -ج10).


ئامادەكردنى گۆشەى پزیشكى لە سایتى بەهەشت

پێشەكى


  ماددە هۆشبەرەكان یان سروشتین یان دروستكراون و بەكاردەهێنرێن بۆ تێكدان و كەم كردنى چالاكى مێشكى مرۆڤ بۆ ماوەیەكى كەم .. واتەدوو جۆر ماددەهۆشبەر هەیە:
یەكەم: ماددەهۆشبەرەسروشتىیەكان كەبەشێوەى بنێشت بەكاردەهێنرێن و بۆ ماوەى چەند سەعاتێك بەردەوام دەبن و دەبنەهۆى تێكچوون لەدەمارگەلى گشتى و خاوبوونەوەو بێ هێزى لەش، یان شێوەى هەڵمژین

2

وه‌ڵام: مەترسى ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتى بنبرِكردن و چارەسەركردنى

ئه ى جاره سه رى جييه؟ ئه م نه خو شيه ما وه كه جه نده  ؟  يه كه م كه س كى دوزرا يه وه ؟ هيوا دارم  وه لا م بده ييه وه.....ده ست خوش .

سیپه وكانی زه رك
ره زێ میرى ده لاله
سه رێ گری و كه لا ئاكرێ
نێرگزێن گه ش پر جوانه

3

وه‌ڵام: مەترسى ماددە هۆشبەرەكان و چۆنێتى بنبرِكردن و چارەسەركردنى

دەست خۆش

ان شاء اللە كەس توشی ئەو شتە پیسە نایە

http://i49.tinypic.com/ejbk2v.jpg

ئه‌گه‌ر ئاگری قیامه‌ت بمسوتێنێ
                                  ئاوی ده‌ریا بمخنكێنێ
                                                      ناوت له‌ دڵم هه‌ر ده‌مێنێ

                                                            SHETA
ahmadlashkari94@yahoo.com
ahmad-lashkari@hotmail.com