بابهت: بۆچی بەیەكەم بینینی كەسێك ئاسودە دەبیت؟
بۆچی بەیەكەم بینینی كەسێك ئاسودە دەبیت؟
نەخشەی خۆشەویستی لەمێشكی هەموو كەسێكدا پێناسە و دەستەواژەیەك بۆ كۆمەڵێك سیفات دەكات كە مرۆڤ دەخوازێت بەكەسێكی نمونەییەوە پەیوەندی گرێبدات.
دەرونناسان هۆكارەكان شیدەكەنەوە ئەوكەسانەی یەكەمجار كەسێك دەبینن یا بە پێچەوانەوە ئاسودە دەبن، ئەوەش بەنامۆ دادەنێن.
بۆ یەكەمجار لەژیاندا كەسێك دەبینیت ئاسودەییەكی ناسروشتیت پێدەگات؟ هەندێكیش بۆیەكجار كەسێك دەبینن هەست بەبێزاری دەكەن، بۆ ئەو هەستە زانایان شیدەكەنەوە كە لەمێشكی مرۆڤدا نەخشەی خۆشەویستی هەیە، ئەو نەخشەیە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی كەسی بەرامبەری پەسەندبكات بۆگرێدانی پەیوەندی یا نا.
زانایان سوودی نەخشەی خۆشەویستی لەمێشكی مرۆڤدا بەوە پێناسەی دەكەن پێكهاتوە لەكۆمەڵێك سیفات كە مرۆڤ بەبوونی لەكەسی بەرامبەردا بەنمونەی دەبینێت خوازیاری گرێدانی پەیوەندییە لەگەڵیدا.
كاتێك ئەو سیفەتە باشانەی بەرامبەرت لەمێشكتدا قبوڵبكەیت، ئەوكات هەست بەسەرنجڕاكێشانو لێك نزیك بوونەوە دەكەیتو بەپێچەوانەشەوە، گەر بەرامبەرت سیفەتەكانی باشن نەبوونو بەدڵت نەبێت بەبینینی بێزار دەبیت.
هەموو سیفاتەكان لەسەرجەم قۆناغەكاندا لەمێشكدا كۆپی دەبن وەك، پێكەنینی دایكو نازپێدانی باوك، كە ئەمانە لەژیاندا لەنەخشەی مێشكدا دمێنێتەوە.
كاتێك كەسێك دەبینیتو زۆرترین مەرجەكانتان هاوشێوەن، مێشك لەو كاتەدا یەك ماددەی كیمیاوی دەردەدات كە هەست بەشادیو ئاسودەیی دەكات.
جگە لەوەش لەش هۆڕمۆناتی دیكە دەردەدات وەك(ئەردینالین وئەلنورادینالین) كە دەبێتە هۆی سوورهەڵگەڕانی دەموچاو، عەڕەقكردنەوە، هەناسە توندی، زۆربوونی لێدانی دڵ .
كاریگەری دەردانی ئەو مادە كیمیاوییە دەبێتە هۆی كەمی ڕێژەی خوێنو مرۆڤ تووشی بێزاریو ماندووێتی دەكات، ئەوەش دەسەلمێنێت كە ئەو كەسانەی یەكێكیان خۆشدەوێتو دوورن لێوەی غمبار دەبن، ئەوەش ڕاستیەكەو زانایان دەیڵێنو ددانی پێدادەنێن.
nwxo
لـــــهگــــهڵ ههر چرکه تهمهن کــهم دهکــا
ئـــهڵــێ چاکه بــکــه هــــهتـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــهبێ هـــۆ دروســت نــهکـــراوی

[size=24]www.lawykurd.net[/size]