1

بابه‌ت: بۆچی‌ مەیمون مۆز دەخوات!

[center]بۆچی‌ مەیمون مۆز دەخوات!

http://kurdup.com/up/uploads/picture/effb507b0e.jpg

بۆچی‌ مەیمون هەردەم چالاكە؟؟!! لەسەر زەوی‌ دانانیشێت، هەر لەم دار بۆ ئەودار باز دەدات؟؟!! زانایان تاقیكردنەوەی‌ زۆریان لەسەر مەیمون و مۆز كرد، هەتا گەیشتنە چەند راستییەكی‌ سەیر.
زانایان مۆزیان لەسەر مرۆڤ كرد، شتی‌ سەیریان تیا بەدی‌ كرد: مۆز سێ‌ شەكرەمەنی‌ سروشتی‌ تیایە (سكرۆز و شەكری‌ میوەو گلۆكۆز)، سەرەڕای‌ ریشاڵەكان، مۆز بڕێكی‌ گەورەو چەسپاوو یەكسەری‌ وزە دەبەخشێت. توێژینەوەی‌ زانستی‌ سەلماندویەتی‌ كە تەنها دوو مۆز ئەوەندە وزە دەكات بەشی‌ (90) خولەك مەشقی‌ وەرزشی‌ دەكات، جا سەیر نیە مۆز یەكەمین خۆراكی‌ وەرزشكارە دیارەكان بێت. بەڵام مۆز تەنها وزە نابەخشێت، بەڵكو چالاكی‌ و تەندروستیش دەبەخشێت و یارمەتی‌ زاڵبوون بەسەر زۆر نەخۆشی‌.

خەمۆكی‌:
بەپێی‌ توێژینەوەیەكی‌ نوێ‌، زۆربەی‌ ئەوانەی‌ دوچاری‌ خەمۆكی‌ بوون، بەخواردنی‌ مۆز هەستیان بە چاكتربوون كردوە، چونكە مۆز (ترایبتۆفان)ی‌ تێدایە، جۆرە پرۆتینێكە لەش دەیگۆڕێت بۆ (سیرۆتنیۆم)، كە حەسانەوەو خاوبونەوە بەلەش دەبەخشێت و مەزاج چاك دەكات و وادەكات هەست بەخۆشی‌ بكەین.

كەمخوێنی‌:
مۆز بڕێكی‌ زۆری‌ ئاسنی‌ تێدایە، هەروا هاندەری‌ دروستكردنی‌ (هیۆگلۆبین)ە لە خوێندا و یاریدەدەرە بۆ چارەسەری‌ كەمخوێنی‌.

فشاری‌ خوێن:
ئەو میوە بڕێكی‌ یەكجار زۆری‌ پۆتاسیۆم تێدایەو خوێی‌ زۆر كەمە، بەمەش دەبێتە میوەیەكی‌ نمونەیی‌ بۆ رێگری‌ لە فشاری‌ خوێن.
هاندانی‌ توانای‌ مێشك:
لەتوێژینەوەیەكدا كە 200 قوتابی‌ گرتەوە، لەگەڵ‌ نانی‌ بەیانی‌ و چێشتەنگاو و نیوەڕۆ مۆزیان پێدرا، بۆ هاندانی‌ توانای‌ مێشكیان. توێژینەوەكە سەلماندی‌ كە ئەو میوانەی‌ پۆتاسیۆمی‌ زۆرە، توانای‌ مێشكی‌ قوتابیان هاندەدات و وادەكات زیاتر فێربن.

قەبزی‌:
مۆز ریشاڵی‌ زۆری‌ تێدایە، بۆیە بوونی‌ لەناو خۆراكەكاندا یارمەتی‌ گەڕانەوەی‌ كاری‌ سروشتی‌ گەدە دەدات، هەروا بەبێ‌ داوودەرمانی‌ سكچون یارمەتی‌ چارەسەری‌ گرفتی‌ قەبزی‌ دەدات.
ترشانی‌ گەدە:
مۆز كاریگەرییەكی‌ سروشتی‌ هەیە لە هاوسەنگكردنی‌ ترشیی‌ جەستە، خواردنی‌ مۆز هاندەرە بۆ رزگاربوون لە ترشانی‌ گەدە.
دڵ‌ تێكچوونی‌ بەیانیان:
مۆز بۆ ئافرەتە سكپڕەكانیش زۆرچاكە، گەدە هێمن دەكاتەوەو شادی‌ لە جەستە دەبەخشێت و خۆراكیش بە كۆرپە دەدات.
گەستنی‌ مێروەكان:
بەرلە بەكارهێنانی‌ كرێم و مەرهەم، بەرگە سپیەكەی‌ ناوەوەی‌ مۆز بە شوێنی‌ گەستنی‌ مێروەكاندا بهێنە و نایەڵێت سوربێتەوەو بئاوسێت.
دەمارەكان:
مۆز لە كۆمەڵەی‌ ڤیتامین B دەوڵەمەندە كە یارمەتی‌ هێوربونەوەی‌ سیستەمی‌ دەمارەكان دەدات.
زیادیی‌ كێش و كار
: ئەو توێژینەوانەی‌ پەیمانگای‌ دەرونزانی‌ لە نەمسا ئەنجامی‌ داوە دەریخستوە كە سەرقاڵیی‌ بە كارو فشارەكانی‌ وادەكات نەستەلەو چپسی‌ زۆر بخورێت، كە دەركەوت قەڵەویی‌ زیاد لە (5000) فەرمانبەر بۆ زۆریی‌ و فشاری‌ كارەكان دەگەڕێتەوە. بۆ ئەوەی‌ ئارەزووی‌ خواردن نەكەیت، پێویستە ئاستی‌ شەكر لەخوێندا بپارێزیت، بەوەی‌ هەموو دوو كاتژمێر جارێك ژەمە خۆراكێكی‌ سوكی‌ پڕ لە كاربۆهێدرات و ڤیتانینە خۆراكدەرەكان بخوات، دەركەوت كە مۆز زیاتر گونجاوە بۆ رێگری‌ لە قەڵەوی‌.
سوتانەوەی‌ گەدە:
مۆز بۆ چارەسەری‌ تێكچونەكانی‌ گەدە بەكاردەهێنرێت چونكە زۆر نەرمە. مۆز تاكە میوەی‌ خاوە كە دەكرێت لەكاتی‌ نەخۆشیدا بەبێ‌ ترس بخورێت، ترشیی‌ گەدە هاوسەنگ دەكات و هەوكردنی‌ دیواری‌ گەدە سوك دەكات.
راگرتنی‌ پلەی‌ گەرمیی‌ لەش:
زۆر بیروباوەڕ پێی‌ وایە مۆز پلەی‌ گەرمیی‌ سروشتیی‌ لەش دادەبەزێنێت و بەدڵی‌ ئافرەتە دوگیانەكانە. لە تایلاند ئافرەتە دووگیانەكان مۆز دەخۆن بۆ ئەوەی‌ منداڵەكەیان لە پلەی‌ گەرمییەكی‌ هاوسەنگدا لەدایك بێت.
تێكچوونی‌ مەزاجە وەرزیەكان (خەم):
مۆر یاریدەدەرە بۆ سوككردنی‌ ئەو شێوانە سۆزدارییە وەرزیەی‌ هەندێكجار دوچاری‌ مرۆڤ دەبێت، چونكە ماددەی‌ تریۆتۆفانی‌ تێدایە.
جگەرەكێشان
: مۆز یارمەتی‌ ئەو كەسانەش دەدات كە دەیانەوێ‌ واز لە جگەرەكێشان بهێنن. چونكە ڤیتامینەكانی‌ B6 و B12ی‌ تێدایە، سەرەڕای‌ پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، هەروەك هاوكاری‌ جەستە دەكات بۆ ئەوەی‌ لە كاریگەرییەكانی‌ نیكۆتین رزگاری‌ بێت.
ماندووبوون:
پۆتاسیۆم كانزایەكی‌ زیندوە، یارمەتی‌ هاوسەنگیی‌ لێدانی‌ دڵ‌ دەدات، هانی‌ ناردنی‌ ئۆكسجین بۆ دەماغ دەدات و هاوسەنگیی‌ ئاو لە جەستەدا رێك دەخات. لەكاتی‌ ماندویەتیدا ئاستی‌ (الایچ) بەرز دەبێتەوەو ئاستی‌ پۆتاسیۆم كەم دەبێتەوە، بەخواردنی‌ مۆز هاوسەنگیەكە دەگەڕێتەوە.
سوڕی‌ مانگانە:
پێش و لەماوەی‌ سوڕی‌ مانگانە خواردنی‌ مۆز بۆ هێوركردنەوە بەسە، چونكە ئاستی‌ گلۆكۆز لە خوێندا رێكدەخات كە مەزاج چاك دەكات و ڤیتامین B6 بەلەش دەدات و ئازار هێور دەكاتەوە.
سەكتەكان:
بەپێی‌ توێژینەوەكانی‌ گۆڤاری‌ نیوئینگلاندی‌ پزیشكی‌، خواردنی‌ مۆز وەك سیستەمێكی‌ رێكوپێك مەترسیی‌ مەرگ بە سەكتە بەرێژەی‌ 40% كەم دەكاتەوە. پێشتر دەوترا كە رۆژانە سێوێك لە پزیشك بەدورت دەخات، بەڵام مۆز چوار ئەوەندە پرۆتین و دوو ئەوەندە كاربۆهێدرات و سێ‌ ئەوەندە فسفۆڕ و پێنج ئەوەندە ڤیتامین A و ئاسن و دووئەوەندە ڤیتامین و كانزاكانی‌ تێدایەو لە پۆتاسیۆمیش دەوڵەمەندە. بەو پێیە بێت دەبێ‌ بڵێین رۆژانە مۆزێك لە پزیشك بەدورت دەخات.[/center]

http://www.h4kurd.com/

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]

2

وه‌ڵام: بۆچی‌ مەیمون مۆز دەخوات!

:omg2:dast xosh

3

وه‌ڵام: بۆچی‌ مەیمون مۆز دەخوات!

زۆر سوپاس بەڕێزيت

[center]http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclickf5947d2796.gif
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclicke8c12fc4d2.jpg
http://www.up.kurdclick.net//uploads/images/kurdclick0231d2b010.gif
[/center]

4

وه‌ڵام: بۆچی‌ مەیمون مۆز دەخوات!

دەست خۆش بەراست زانیاریاکی بەسودبوو..لەگەلئەوەشدا میوەیەکی خۆشە

turn your face towards the sun and all shadows will fall behind you

https://www.facebook.com/Yebwn

[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]