بابهت: گەنجان چۆن هاوڕێیەتی لەخۆشەویستی جیابكەنەوە؟!
[size=16]
چۆن بزانیت تۆ تەنها هاوڕێیەكی ئەویتوخۆشەویستی دڵی نیت:
1 ـ بەگەیشتنت هیچ شڵەژانو تێكچوونێك دیار نەبێت بەڕوویەوە ، پەیوەندیت پێوە نەكات بۆزانینی كاتی هاتو چوونت بۆ هەر جێگەیەك بێت، هەروەكو هەموو كەسێكی دیكە بەئامادەبوونت مامەڵەی ئاسایت لەگەڵدا بكات ئەوە تەنها هاوڕێیە، بەڵام كاتێك تۆی بینیو شڵەژا و پرسیاری ڕۆشتنو هاتنتی كرد ئەوا تۆی خۆشدەوێت.
2 ـ ئەگەر بە هەموو شتێكی سادەو ساكار پێنەكەنێ ئەوە هاوڕێیە، بەڵام ئەگەر بەڕاستی تۆی خۆشویست ئەوە بێگومان لەسەرەتای دانیشتنەكانی لەگەڵدا تاكۆتایی پێكەنین لەسەر ڕووی ناڕوات.
3 ـ سەرنجدانت بۆ كچانی تر، سەرەتایەكە بۆ پەسەندكردنی هاوڕێكانتوئەگەر هانیدایت پەیوەندی لەگەڵ یەكێكیان ببەستیت ئەوە هاوڕێیە، بەڵام ئەگەر تۆی خۆشویست لێت دوور ناكەوێتەوەو تابۆی بكرێت لەكچەكانی دیكەت دووردەخاتەوە بۆ ئەوەی هەردووكتان بەتەنها بن.
4 ـ ئەگەر سوربوو لەسەر شتێك یان بەردەوام وا ڕاهاتبوو خواستو حەزەكانی بۆ ڕاو بۆچوونەكانی تۆ نەگۆڕێتو پێچەوانەی تۆ بوو ئەوە بێگومان هاوڕێیە، بەڵام ئەگەر سوربوو لەئەنجامدانی هەر شتێك كە تۆ پێت خۆشبێتو لەمێشكیدا بێت بۆ بكات ئەوە تۆی خۆشدەوێت.
5 ـ ئەگەر هەر كچێك ببینێت لەنزیكتەوە گومان دروستدەكاتو هەموو هەوڵێك دەدات لەیەكترتان دووربخاتەوە و هەل دروستدەكات ئەو دانیشتە كۆتایی پێبهێنێت بۆ ئەوەی بەتەنها خۆی نزیك بێت لێتەوە.[/size]
لـــــهگــــهڵ ههر چرکه تهمهن کــهم دهکــا
ئـــهڵــێ چاکه بــکــه هــــهتـــاکــــو مــــاوی
خـــۆ تـــۆ بــهبێ هـــۆ دروســت نــهکـــراوی

[size=24]www.lawykurd.net[/size]
[/center]