بابهت: چەندرێنمایەک بۆۆاراستنی پێست لەوەرزی زستاندا..
زۆر كەس رۆژە فێنكەكانی زستان زیاتر لەبریقەو سووربوونەوەی گۆناكانیان پێ دەخشێت، چونكە لەوانەیە كەشی سارد ببێتە هۆی وشكبوونەوەی پێستی دەموچاوو دەستو قاچ.
بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو كێشانەی سەرەوە، ئەم هەنگاوانە پێویستە:
1. بەكارهێنانی كرێمی چەوركردن (moisturizers) كە رێژەی چەوری زیاترە لەرێژەی ئاو، ئەمەش پارێزگاری پێست دەكات لەوشكبوونەوە بەدروستكردنی چینێكی دەرەكیو ڕێگر لەوشكبوونەوە.
2. بەكارهێنانی كرێمی دژە خۆر، خەڵكی وا دەزانن دژەخۆر تەنها لەبەهارو هاویندا بەكاردەهێنرێت، بەڵام لەوانەیە زیانی تیشكی خۆر لەزستانو رۆژانی بەفردا زیاتر بێت، چونكە بەفر تیشكی خۆر (بەتایبەتی تیشكی جۆری سەرو وەنەوشەیی) دەگێرێتەوەو دەبێتە هۆی سووربوونەوەو سوتانو پەڵە دروستكردن.
3. چاودێری تایبەتی دەست، پاراستن لە سەرماو بەكارهێنانی دەستكێشو چەوركردن، دەستكێشی خوری لەوانەیە ببێتە هۆی دروستكردنی فرەهەستیاری (حساسیە)، كەواتە لەژێرەوە دەستكێشی تەنكی لۆكە دەبێت بەكاربهێنرێت، هەروەها چەوركردنی قاچ گرنگە بۆ پاراستنی لەوشكیو قڵیشان.
4. بەكارنەهێنانی دەستكێشو گۆرەوی تەڕ یان شێدار.
5. كاتی خۆشتن، زۆر گرنگە رەچاوی ئەوە بكەیت كە ئاوەكە زۆر گەرم نەبێتو لفكەی زبر بەكارنەهێنرێتو سابونی گونجاو، كە نەبێتە هۆی زیاتر وشكبوونی پێست.
6. كاتێك وشكبوونەوەی پێست دەگاتە رادەیەك بەم هەنگاوانەی سەرەوە كۆنترۆڵ نەكرێت، ئەوا پێوستی بەراوێژكاری، یان رێنمایی پزیشك دەبێت.
https://www.facebook.com/Yebwn
[size=16]ببورن هاوریان لەبەر خوێندن ناتوانم زۆربێمە مەکۆ [/size]




