بابهت: کۆمەڵێک پەندی ئینگلیزی (لەگەڵ روونکردنەوەی ماناکەی) ئەو پەندانەی بە پیتی A دەست پێدەکه
ئەو پەندانەی بە پیتی A دەست پێدەکەن
بەشی یەکەم (1st Part)
1- A bad workman quarrels his tools
مەبەست لەم پەندە ئەوەیە کە کاتێک یەکێک لە کارێک سەرکەتوو نابێ شتی تر خەتابار دەکا وەکو لە کوردیش دەڵێن ( شایی نازانی دەڵێ عارد خوارە)
2- A Bird in the hand is worth two in the bush
واتا چۆلەکەیەک لە دەست باشترە لە دوو چۆلەکەی سەر دار ئەم پەندە لە زمانی عەرەبیش هەیە کە دەڵێ(( عصفور فی الید خیر من عشرة على الشجرة)
3- A fox is not taken twice in the same snare
واتا رێوی دووجار ناکەوێتە هەمان تەلەوە. ئەم پەندە ووتەی پێغەمبەرمان بەبیر دێنێتەوە کە دەفەرمووێ ( لا یلدغ المۆمن من حجر مرتین))
4- A friend in need is a friend indeed
واتا هاورێی راستەقینە لە کاتی تەنگانە و ناخۆشی بەدەردەکەوێت وە هەمان ئەم بەندەش لە زمانی عەرەبی هەیە ( الصدیق عند الضیق)
5- A living dog is better than a dead lion
واتا سەگێکی زیندوو چاکترە لە شێرێکی مردوو. مەبەست لەم بەندە ئەوەیە کە ژیان هەرچەند ناخۆش بێت ئەوا دەبێ ئێمە دڵمان خۆشبی کە دەژین
Contact Info: MFA.1991@yahoo.com
MFA @ Facebook: Facebook.com

