بابهت: چۆن سايتەكەت سەركەوت و دەبيت
لەم ماوەیە ئەبینین سایتێكی زۆر دەكرێتەوەو وای لێ هاتوە هەر یەكەمان خاوەنی سایتێكین و شتی تیا بڵاو ئەكەینەوە... بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوە نیە كە ئێمە خاوەنی سایتێكین بەڵكو ئەوە گرنگە كە ئەو سایتەی ئێمە هەمانە چیە و چی تیا دا ئەنێین؟؟
گرنگ ئەوەیە ئەو سایتە چەندێك ئەتوانێت خزمەت بكات؟؟؟
گرنگ ئەوەیە ئێمە تا چەندێك ئەتوانین ئەو سایتە بەرێوەبەرین نەك رۆژو دوو رۆژ بەڵكو هەتا لە ژیاندا ماوین؟؟
گرنگ ئەوەیە ئەو سایتەی دروستی ئەكەین ئەو شتانەی تیا دا ئەنێین كە ئەیزانین یان كە حەزمان لێ یەتی؟؟؟
ئەمانەو زۆر پرسیاری تر دێتە پێشمان پێش كردنەوەی و كرین و دروست كردن هەر سایتێك!!
بۆیە پێم خۆش بوو لێرە باسێك لەسەر ئەوە بكەم ئایا چۆن بتوانین سایتەكەمان سەركەوتوو بكەین و بەناو بانگی بكەین و ببێتە سایتێك كە رۆژانە هەزاران كەس بیكەنەوەو بە پەرۆشەوە چاوەرێی شتی تازە بن لێی؟؟؟
ئەوەندە ساڵەی كە خەریكی دروستكردنی سایت و لە ناو ئینتەرنێتم ئەم چەند خاڵەم لا گەڵالە بووەو بە ئێوەی ئازیزی پێشكەش ئەكەم:
1-نەخشەسازی سایت: ئەوە بزانە یەكەم شت كە ئەبینرێت لە ناو سایتەكانداو لە یەكەمجار كردنەوەیدا تصمیمەكەیەتی پێش ئەوەی بزانرێت ناوەرۆكەكەی چیە!!!
بۆیە زۆر بە جوانی هەوڵ بدە شێوەیەكی جوان و سەرنج راكیش دابنێ بۆ سایتەكەت.
2-دوای ئەوەی بیرت لە شێوەو ەنخشەسازی لە سایتەكەت كردەوە ئەو كات هەوڵ بدە بزانیت چی تیا دا ئەنێیت؟؟ بزانە ئەم سایتە بۆچیە؟؟ تایبەتە بە چی؟ بەشەسەرەكیەكانی دابنێ لە مێشكی خۆتدا.. ئەنجا بەشە لاوەكیەكان هةڵبسەنگێنەو بزانە چی و چین..
3-ناوی سایتەكەت: بێگومان لە هەمووی گرنگ تر ئەوەیە كە ئایا چ ناوێك بۆ سایتەكەت دا ئەنێیت؟؟ ئەبێت ناوی سایتەكەت لەگەڵ ناوەرۆكی سایتەكەت گونجاو بێت نەك ناوه ی سایتەكەو ناوەرۆكەكەی زەوی و ئاسمانی فەرق بێت..
4-دروشمێك بۆ سایتەكەت هەبێت: ئەو دروشمە لەچەند ووشەیەك پێك هاتبێت كە رەنگدانەوە لە سایتەكەت بكات و هەركەسێك ئەو چەند ووشەی بینی بزانیت مەبەست لە بونی ئەو سسایتە چیە..
5-نابێت بەشێك هەبێت لە ژێر دەستكاریدابێت: زۆر سایت ئەبینین كە لە سەدا پەنجای بەشەكانی لە ژێر چاككردندایە ... ئەوە گەورەترین نەخۆشیە بۆ سەرنەكەوتنی سایت.. ئەو كەسەی دێت دوو جار و سێجار ئەو بەشە لە ژێر چاككردندا بوە ئەوە جارێكی تر سەردانی ناكات.. بۆیە ئەكاتێك سایتێك دروست ئەكەیت ئەوەندە بەشی بۆ بكەرەوە كە شتت هەیەو شتی تیایە نەك دە بەش بێت و پێنجیان لینكی نەبێت..
6-رەنگی سایت: ئەبێت تۆ رەنگێكی تایبەتت هەبێت كە سایتەكە زیاتر بەرەو ئەو رەنگە بروات.. نەك سایتەكە وەكو پەلكە زێرینە بێت.. ئەنجا چەند ئەتوانرێت رەنگی كەم بەكار بێت و سایتەكەت چەند سادەو پڕ لە زانیاری بێت ئەوەندە زیاتر سەردانی ئەكرێت.
7-وێنە: هەوڵی زۆر بدە كەمترین وێنە لە ناو سایتەكەت دابنێ.. چونكە چەند وێنەی زیاتری تیا بێت ئەوەندە سایتەكەت هێواش تر ئەكرێتەوەو چەند هێواشتر كرایەوە ئەوەندە كەمتر خەڵك تاقەتی هەیە سەردانی بكات..
8-چەند ئەتوانی سادەبێت: هەوڵ بدە سایتەكەت بە كەمترین كلیك میوانەكانت بگەنە ئەو زانیاریانەی داتناوە، ئەگە ركەسێك بە چوار تا پێنج كلیك گەیشتە زانیاریەك كە لە ناو سایتەكەی تۆدا هەیە ئەوە بزانە جارێكی تر تاقەتی نیە ئەوەندە كلیك بكات.
9-سكرپتی سایتەكەت: چەند بتوانی خۆت شتێك بۆ سایتەكەت دروست بكەیت ئەگە رنا سكریپتێك بەكار بهێنی.. گرنگ ئەوە نیە چ سكریپتێك بەكار دێنی گرنگ ئەوەیە ئەو سكریپتە چەند بە ئاسانی ئەتوانێت بابەتەكانت بۆ رێك بكات، بیر لەوە مەكەرەوە هەر رۆژەی شێوە سكریپتێك بەكرا بەریت بەڵكو یەك سكریپت و هەوڵی زیاتر بدە كە چی تیا بڵاو ئەكەیتەوە...
10-كۆتا قسەم ئەوەیە هەوڵ بدە سایتەكەت لە كۆمپانیایەك بكرە كە وەستان و كێشەی نەبێت چونكە ئەگە رسایتەكەت لە مانگێكدا چەند جارێك وەستا ئەوكات میوانەكان حەزیان بەسەردانكردنی نابێت...
بەو هیوایەی هەموان بتوانن سایتێكی باش و بە سود دروست بكەن
ياريگا



[/center]
