1

بابه‌ت: دانانی میوان ژمێرێکی بچووک و سەرکەوتوو بۆ سایت.

سلاو.
لەم بابەتەدا باس لە چۆنیەتی دانانی میوان ژمێرێکی زۆر سادە و بەهێز دەکەم بۆ سایتەکانتان.

سەرەتا بە پرۆگرامی نۆتپاد فایلێک درووست بکە بەناوی "miwan.dat"
باری بکە سەر ماڵپەرەکەت و chmod ی بکە 777
ئەم کۆدەی خوارەوە لەو شوێنە دابنێ کەمەبەستە، بۆنموونە لەناو لاپەرەی index.php ــی دابنێ.

<?php
$counterfile = "miwan.dat";
if(!($fp = fopen($counterfile,"r"))) die ("cannot open counter file");
$count = (int) fread($fp, 20);
fclose($fp);
$count++;
echo "ژمارەی میوانەکان $count";
$fp = fopen($counterfile, "w");
fwrite($fp , $count);
fclose($fp);
?>

بەهیوای سوود بینین.

2

وه‌ڵام: دانانی میوان ژمێرێکی بچووک و سەرکەوتوو بۆ سایت.

دەست خۆش من كردم بەس چەند سوئالەك چونكە لەكنم دەر نەچوو
1-ئەم فیلە miwan.dat بە بەتاڵی دابنێین
2- نلتانین كۆدەكان لە main.tpl دابنێین

3

وه‌ڵام: دانانی میوان ژمێرێکی بچووک و سەرکەوتوو بۆ سایت.

1- بەڵێ، بە بەتاڵی دایبنێ.
2- ئەگەر دەتەوێ ئەم  میوان ژمێرە بۆ مەکۆکەت دابنێی کۆدەکان لەناو footer.php دابنێ.
سووپاس کاک لاوە.

4

وه‌ڵام: دانانی میوان ژمێرێکی بچووک و سەرکەوتوو بۆ سایت.

زۆر سوپاس
وەللە كاكە لە index.php دانا كاری نەكرد دوایی ‌ رەشم كردەوە دو سێ شت لە ماكۆم تێك چوو بزانم لە فوتەر دای دەنێم بزانم چی لێدێ:)
بەس ئایە ئەوە میوان لە رۆژێك پیشان دەدا یان ریفرێشە:D

5

وه‌ڵام: دانانی میوان ژمێرێکی بچووک و سەرکەوتوو بۆ سایت.

بەخۆی ئەگەر لە لاپەڕەی سەرەتا دایبنێی باشترە، لە footer.php دایمەنێ.
بەڵێ بە ڕیفرێشە ، واتە هەرجارێك کە لاپەرەی سەرەتات کردەوە ژمارەیەک زیاد دەبی.