بابهت: خۆت لەجوانی كچان بەدوور بگرە

بەپێی لێكۆَلینەوەیەك جوانی كچان و ژنان وا لەپیاوان دەكات بۆ ماویەكی كەمیش بێ وڕ و
گێژ ببن. بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیە، كەچەند زانایەكی زانكۆی "رادبۆت" لەشاری نیمجن-ی هۆڵەندا ئەنجامیانداوە، ئەویش بە چاودێرییكردنی توانای بیری چەند خوێندكارێكی كوڕ ، دوای تێكەڵكردنیان لەگەڵ چەند كچێكی جوان و سەرنج راكێش بۆ ماوەیەكی كورت، دەركەوتووە كە پیاوان ناتوانن وەك پێویست بیربكەنەوە لەوكاتە یان دوای ماوەیەكی كورت لەدیدار و چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كچێكی جواندا، لەكاتێكدا ئەم حاڵەتە لەنێو كچان و ژناندا روونادات لەكاتی چاوپێكەوتنیان لەگەڵ كوڕانی قۆز و سەرنج راكێشدا. جۆن كاریمانز-ی سەرۆكی تیمی لێكۆڵەرەوان ئاشكرایكرد: لەو لێكۆڵینەوەیەدا كە 50 خوێندكاری كوڕ و 60 خوێندكاری كچ بەشدارییان تێداكردووە، سەرەتا خوێندكارەكانیان تێكەڵ كردووە تا سەرنجی یەكتر رابكێشن و دواتریش نێردراونەتە تاقیكردنەوە تا وەڵامی پرسیارەكان بدەنەوە
سەرچاوە لێرەوە
[size=16]كورینە حارمان شره [/size]:D
