بابهت: سەیرى ئەم سەیرو سەمەرەیە بكەو برِیارى خۆت بدە
جیهانى ئەمرِۆمان پرِیەتى لەسەیرو سەمەرە، زۆر جار هەواڵى وامان بەرگوێ دەكەوێت و بەچاوى سەر دەیبینین دەبێتە مایەى هەڵوەستە لەسەركردنى، بۆیە دەبێت ئەو هەواڵە سەیروسەمەرانەى كە دەیبینین سوودى لێوەربگرین، دەبینین لەووڵاتى چین ژن و مێردێك منداڵە شیرە خۆرەكەیان دەفرۆشن بۆ ئەوەى مۆبایلێكى پێبكرِن.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكانى هەواڵ باس لەوەدەكەن، كەلەم چەند رِۆژەى دواییدا ژن و مێردێكى چینى منداڵە شیرە خۆرەكەیان كە تەنها تەمەنى 6 رِۆژ بووە، فرۆشتوویانە بە نرخێكى زۆر كەم كە تەنها 366 دۆلار بووەو دواتریش چوونە پارەكەیان بە مۆبایلێك داوە.
دواتر ئەو ژن و مێردە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیردەكرێن و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوەو ئەوە دەركەوتووە كە پارەى منداڵە شیرەخۆرەكەیان بەتەلەفۆنێك داوە، ئەمە لەكاتێكدا باوكى منداڵەكە كەتەمەنى 21 ساڵ بووە سوور بووە لەسەر فرۆشتنى منداڵەكەى، بەڵام دایكەكەى پەشیمان بوویەوەو بەڵێنیدا كەپەروەردەى بكات.
جێگەى باس كردنە تائێستا نەزاندراوە، كەئایا نرخى مۆبایل و سیم كارتێك لەوڵاتى چین بەچەندە تاوەكو ئەوەندە بهێنێت كە دایك و باوكێك منداڵە شیرەخۆرەكەیان بۆ كرِینى بفرۆشن.
sarchaw\utv

